داعش لە ناوچە کێشەلەسەرەکانی عێراقدا بەدوای فراونکردنی قەڵەمڕەودایە

بەشی جیهان- گۆڤاری لۆمۆند دیپلۆماتیک هۆشداری دەدات کە داعش لە ئێستادا بەشێوەیەکی جیدی دەستی داوەتە فراوانکردنی قەڵەمڕەوی خۆی لە ناوچە جێناکۆکانی عێراقدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گرووپی تیرۆریستیی داعش ماوەی یەک هەفتەیە چەندین هێرشی لە ناوچە کێشەلەسەرەکانی عێراق بەتایبەت لە ناوچە کوردنشینەکاندا ئەنجام داوە کە بووە هۆی گیان سپاردنی 10 کەس لە هێزەکانی پێشمەرگە. ئەو گرووپە تەنانەت بۆ ماوەی یەک شەو کونترۆڵی گوندێکی کوردنشینی گرتە دەستەوە.

لۆمۆند هۆکاری سەرهەڵدان و بەهێزبوونی دووبارەی داعش لە ناوچە کێشەلەسەرەکاندا بۆ بۆشایی ئەمنی و ناڕوون بوونی دۆخی ئەو ناوچانە دەگەڕێنێتەوە.

هاردی مید، شرۆڤەکاری سیاسی بە لۆمۆند دیپلۆماتیک دەڵێت زیاتر دوو لەسەر سێی هێرشەکانی داعش لە ساڵی 2021 لە عێراق کراوەتە سەر ناوچە کێشەلەسەرەکان لە پارێزگای کەرکووک، دیالە و سەلاحەدین.

ناوبراو هۆشداری دەدات داعش بەرەیێکی نوێ لە هێرشەکانی دەست پێکردووە و تەنانەت ڕەنگە شارێکیش داگیر بکات. ئەو گرووپە تیرۆریستیە لە ڕێگای هێرشی لە ناکاوەوە هەوڵی داوە قەڵەمڕەوی خۆی فراون بکات.

لۆمۆند دیپلۆماتیکه ۆکاری سەرەکیی توانا بوونی داعش و خۆڕێکخستنەوەی ئەو گرووپە لە ناوچە کێشەلەسەرەکاندا بۆ بۆشایی ئەمنیی ئەو ناوچە دەگەڕێنێتەوە چوونکە نە هێزە عێراقییەکان و نە هێزی پێشمەرگە -کە لە ئاکتەوبری 2017وە لەو ناوچانە دەرکران- بوونی بەردەوامیان لەو ناوچانە نەبووە.

ئەم گۆڤارە دەڵێت تەنها ڕێگاچارەی نەهێشتنی ئەم بۆشاییە ئەمنییە ئەوەیە کە کوردەکان و حکوومەتی ناوەندیی عێراق ڕێککەوتنێکی سیاسی بکەن لەسەر دۆخی ناوچە کێشەلەسەرەکان.

News Code 4352

Your Comment

You are replying to: .
captcha