مەزڵووم کۆبانێ: یەکڕیزیی نیشتمانی بۆتە پێویستییێکی ستراتیژی
بەشی سووریا- فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) له‌باره‌ی هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند، بە نیگەرانییێکی زۆرەوە له‌ هێرشەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان ده‌ڕوانن، ده‌شڵێت، " یەکڕیزی نیشتمانی بووه‌تە پێویستییێکی ستراتیژی".

کوردپرێس:

مه‌زڵووم كۆبانێ، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی رایگه‌یاند، "ئێمە بە نیگەرانییێکی زۆرەوە له‌ هێرشەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان ده‌ڕوانین" کە ماوەی چەند رۆژێکە هێرشەکان بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە دەستی پێکردووە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، "ڕێز له‌و شەهیدانە دەگرین کە لەکاتی هێرشەکانی داعشدا شه‌هیدبون و جەخت لە پێویستی بەهێزکردنی په‌یوه‌ندی و هەماهەنگی ئەمنی و سەربازی بۆ بەرەنگاربونەوەی داعش دەکەینەوە و یەکڕیزی نیشتمانی بووه‌تە پێویستییێکی ستراتیژی".

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ سنووری مه‌خموور و گه‌رمیان ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه‌ و زیاتر له‌ 20 پێشمه‌رگه‌ و هاوڵاتی مه‌ده‌نی به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه‌ شه‌هید بوون.