251 قوربانی و 19 هەزار و 256 تووشبووی نوێ دوایین ئاماری کۆرۆنا لە تورکیا

بەشی تورکیا- وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 251 کەسی دیکە لەو وڵاتە بەهۆی کۆرناوە گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەدین کۆجا دوایین ئامارەکانی کۆرۆنای لە وڵاتەکەی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ 19 هەزار و 256 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە، بەمەش ژمارەی گشتیی تووشبووان گەیشتە 2 ملیۆن و 62 هەزار و 960 کەس.

هەروەها راگەیەندرا لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 251 کەس گیانیان لەدەست داوە و کۆی گشتیی ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە و گەیشتە 18 هەزار و 602 کەس.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 436

Your Comment

You are replying to: .
captcha