ئەمریکا سزای بەسەر بانکی ناوەندیی سووریا و 9 قەوراەی بازەرگانیی ئەو وڵاتە سەپاند

بەشی سووریا- وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا، سزای سەپاند بەسەر بانکی ناوەندیی سووریا و 9 کۆمپانیای ئەو وڵاتە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لە بەیاننامەیێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بۆ بەهێزکردنی بابەتی گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی بۆ ململانێی ناوخۆیی سووریا، وەزارەتی خەزێنە بڕیاری دا بە سزادانی بەرپرسێکی باڵای حکوومەتی سووریا و خێزانەکەی، کە ئەندامە لە ئەنجومەنی گەلی سووریا و قەوارە بازرگانیەکانیان.

روونیشی کردووەتەوە، سزاش سەپێنراوە بەسەر بانکی ناوەندیی سووریا و بلۆک کردنی سەروەت و سامانی ئەو کەسانەی کە سزاکان گرتوونیەتەوە لە ناوخۆیی ئەمریکا.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا باسی لەوەش کردووە، سزاکان حەوت کەسایەتی و نۆ قەوارەی بازرگانی و بانکی ناوەندیی سووریا دەیانگرێتەوە، هەموو سامانە کانیان بلۆک دەکرێت و ڕێگەشیان نادرێت بێنە ناوخۆیی ئەمریکاوە.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە، ئامانج لە و بڕیارە پەکخستنی کاری وەبەرهێنانە لەو ناوچانەی کە حکوومەتی سوریا کۆنترۆڵی کردووەتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 438

Your Comment

You are replying to: .
captcha