ستراتێژیی بایدن و ترەمپ لەبارەی کوردەکانی سووریا جیاواز نییە

بەشی جیهان- جێمز جێفری بڕوای وایە ئیدارەی نوێی ئەمریکا هەمان ستراتێژیی ئیدارەی پێشووی لەبارەی کوردەکان و سووریا پەیڕەو دەکات بەڵام ئیدارەی بایدن دەبێت لە ڕێگای ڕێککەوتنێکی گشتگیرەوە لەبارەی قەیرانی سووریا کۆتایی بە شەڕ لەو وڵاتە بێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جێمز جێفری بەرپرسی کاروباری سووریا لە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، لە وتارێکدا کە گۆڤاری فارین ئەفرز باڵا و کراوەتەوە ڕەخنەی گرت لەوەی کە ئیدارەی بایدن پلانێکی بەدەستەوە نییە بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی سووریا.

ناوبراو لە وتارەکەیدا جەختی کردۆتەوە کە ئیدارەی جۆ بایدن تا ڕادەیەکی زۆر هەموو ئەو پلان و بەرنامانەی کە ئیدارەی پێشووی ئەمریکا لەبارەی کوردەکان و سووریا پەیڕەوی دەکرد، چێبەجێ دەکات؛ لەوان مانەوە لە سووریا، پشتگیری کردن لە کوردەکان بۆ شەڕی داعش، سزای ئابووریی سووریا و هۆشداری بە لایەنەکانی شەڕ وەکوو تورکیا و کوردەکان و میلیشیاکان بۆ پێبەند بوون بە ئاگربەست.

جێفری بە ئیدارەی باین دەڵێت بەرنامەکانی ئیدارەی پێشوو چارەسەری قەیرانەکان ناکات بەڵکوو دەبێت هەوڵ بۆ ڕێککەوتنێکی بەربڵاو یدات بۆ جێگیر کردنی سەقامگیری سووریا.

ناوبراو بڕوای وایە ئەمریکا خەمساردە هەمبەر قەیرانی سووریا و هەر ئەمەش بووەتە هۆی بە بنبەست گەیشتنی پرسەکە تا ئەم کاتە. ئەمریکا دەبێت ڕێدۆزێکی دیپلومتیک بگرێتە بەر بۆ چارەسەر کردنی قەیرانەکان لە سووریا.

News Code 4411

Your Comment

You are replying to: .
captcha