بەهۆی کەم بوونەوەی پەیوەندی لەگەڵ بەغدا، کوردەکانی عێراق بوونەتە قوربانیی کێشمەکێشی نێوان وڵاتانی دراوسێ

بەشی جیهان- دکتۆر تووماس جێفری و دکتۆر گونای یلدێز بە ئاژانسی کوردپرێس-یان وت: «کوردەکانی عێراق تاکوو ئێستا نەیانتوانیوە لە ڕێگای هاوسەنگ کردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و حکوومەتی ناوەندیی عێراق کەش و هەوایەکی خۆبەڕێوەبەری بۆ خۆیان دروست بکەن. لەبری ئەم کارە ئەوان ئاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی دابەزاندووە و بوونەتە قورانیی کێشمەکێشی وڵاتانی هەرێمی. بڕوامان وایە کەم ئەم بابەتەش بووەتە هۆی بێ بایەخ بوونی کوردەکان بۆ ئەمریکا لە درێژخایەندا».

لەمبارەوە ئاژانسی هەواڵی کوردپرێس لە دکتۆر تووماس جێفری مایلی مامۆستای کۆمەڵناسیی زانکۆی کەمبریج . شرۆڤەکاری پرسی کورد و هەروەها دکتۆر گۆنای یەڵدز لێکۆڵەری پرسی کورد لە ئەنستیتۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چەند پرسیارێکی کردووە کە بەهێوەی هابەش وەڵامیان داوەتەوە.

ڕاجیاوازیی بایدن لەگەڵ ئۆباما و ترەمپ لەبارەی کوردەوە

لەبارەی جیاوازیی تێڕوانینی جۆ بایدن لەگەڵ ئۆباما و ترەمپ سەرۆک کۆمارانی پێشووی ئەمریکا لەبارەی پرسی کورد لە دکتۆر مایلی و دکتۆ یڵدز پرسیار کرا و وەڵامیان دایەوە: «ئێمە بڕوامان وایە لەنێوان جۆ بایدن و ئەو دوو کەسەدا جیاوازی هەیە و دیارە کە جۆ بایدن لەچاو ئەو دوو کەسە لەسەر ڕێسا و یاساکان بڕیارەکانی دەردەکات. بەم حاڵەشەوە دەتوانین بڵێین ئیدارەی بایدنیش لەبارەی پرسی سیاسەتی دەروە درێژەدەری ڕێدۆزی پێشووە و گۆڕانکاریی بەسەردا نەهاتووە».

ئەوان لەبارەی درێژەی ئامادەبوونی ئەمریکا لەناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا زیاتر وتیان: هیچ گەرەنتیەک بۆ درێژەدان بەمانەوەی ئەمریکا لە سووریا بوونی نییە. کارەساتی مرۆی و ژیئۆپۆلۆتیکی لە ئەفغانستان هۆشدارێکی زۆر جیدییە بۆ کورد.

دکتۆر مایلی و دکتۆ یڵدز بە کوردەکانی سووریا ڕادەسپێرن: «باشتر وایە کەکوردانی سووریا ئاوڕ بخەنە سەر جمووجووڵی ناوچەیی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و دەرک بەمە بکەن کە دەبێت ڕێگایەک بۆ پێکەوەژیانی ئاشتییانە لەکەڵ حکوومەتە نادیمۆکراتیکەکانی دەوروبەریان بدۆزنەوە. ئەمەش باشتر لەوەیە کە کورد هەموو هێلکەکان بخاتە سەپەتەی ئەمریکاوە».

پەیوەندیی ئەمریکا لەگەڵ کوردەکانی عێراق لەئەگەری کشانەوەی ئەو وڵاتە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

مامۆستای زانکۆ کەمبریج و لێکۆڵەری ئەنستیتۆی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبارەی مەیلی ئەمریکا لەسەر کشانەوە لە عێراق وتیان: کشانەوەی هێدی هێدی ئەمریکا و ئاوڕنەدانەوە لە پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شتێکی نوێ نییە و ئیدارەی یەک لە دوای یەکەکانی ئۆباما، ترەمپ و بایدن خەریکی ئەم پرسە بوونە. ئەمریکا بڕوای وایە کە دەتوانن لەڕێگای سەربازییەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگەنە ئامانجەکانیان. ئەوان لەو بڕوایەدان کە تەکنەلۆژی ڕەنگە بتوانێت شوێنی ژمارەیێک زۆر لە هێزەکانیان بگرێتەوە . جگە لەمەش ئەمریکا ئێستاش ژمارەیەک زۆر هێزی لە ناوچەکە لەوان بەحرەین و فەتەر و تورکیا و یونان هەیە.

دکتۆر مایلی و دکتۆ یڵدز ڕەخنەیان لەوە گرت کە کوردەکانی عێراق نەیانتوانیوە لەماوەی سێ دەیەی ڕابردوودا پێگەی خۆیان لە عێراق بەهێز بکەنەوە.

ئەم دووکەسە هۆشداری دەدەن لەبارەی خەمسارد بوونەوەی ئەمریکا لەبارەی پرسی کوردەکانی عێراق لە درێژخایەندا و وتیان: «کوردەکانی عێراق تاکوو ئێستا نەیانتوانیوە لە ڕێگای هاوسەنگ کردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و حکوومەتی ناوەندیی عێراق کەش و هەوایەکی خۆبەڕێوەبەری بۆ خۆیان دروست بکەن. لەبری ئەم کارە ئەوان ئاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی دابەزاندووە و بوونەتە قورانیی کێشمەکێشی وڵاتانی هەرێمی. بڕوامان وایە کەم ئەم بابەتەش بووەتە هۆی بێ بایەخ بوونی کوردەکان بۆ ئەمریکا لە درێژخایەندا».

ئەگەری چارەسەر کردنی پرسی کوردەکانی تورکیا بە نێوەندگیریی ئەمریکا و کاریگەریی ئەرێنیی ئەم بابەتە لەسەر پەیوەندیی نێوان تورکیا و کوردانی سووریا

دکتۆر مایلی و دکتۆر یڵدز لەبارەی کاریگەریی ئەرێنیی نێوەندگیریی ئەمریکا بۆ چارەسەر کردنی پرسی کوردەکانی تورکیا هاوڕان. ئەم دوو کەسە لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی داخوازییەکەی مەزڵووم کۆبانی لە ئەمریکا بۆ نێوەندگیری لەپرسی کوردی تورکیا هیوادرا بوون بە پەیوەندیی باشتری کوردەکانی سووریا لەگەڵ تورکیا بە پاڵپشتیی ئەم نێوەندگیریەوە و وتیان: ئێمە لەگەڵ ئەم تێڕوانینەداین کە ئەمریکا دەتوانێت نێوەندگیری تورکیا و کوردەکان بکات و ئەمەش ببێتە هۆی باشتر بوونی پەیوەندیی کوردی سووریا وڵاتی تورکیا.

ئەوان جەختیان کردەوە: «ئێمە لەو بڕوایەداین کە ئەمریکا لە پێگەیەکی باشدایە تا هەرودد لایەنەکە (پەکەکە و حکوومەتی تورکیا) بخاتە ژێر گوشار تا بۆ سەر مێزی دانوستان بگەڕنەوە. بەهەرحاڵ پەکەکە خوازیاری گەڕانەوەیە بۆسەر مێزی دانوستان. بەڵام ئەمریکا بەردەوام هێزی خۆی بۆ یارمەتیدان بە حکوومەتی تورکیا بۆ چارەسەر کردنی ئەو پرسە بەکار هێناوە و ئێستاش وەکوو پرسێکی ئەمنی بەم بابەتدا دەڕوانێت».

ئەم دووکەسە وتیشیان کە سیاسەتەکانی ئەمریکا لەئاست هێزە سیاسی و میلیشیاکانی کورد هەڵەیە و ڕاشیانگەیاند: ئەمریکا پەیڕەوی سیاسەتی دژایەتی پەکەکە و لایەنگریی هێزە دیموکراتیکەکانی سووریا و پارتی دیموکراتیکی گەلان دەکات بەڵام ئەم بابەتە بۆ چارەسەر کردنی پرسی کوردی تورکیا کارامە نییە.

News Code 4420

Your Comment

You are replying to: .
captcha