٢٣ کانونی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٧:٤٩
فەرماندەی فەیلەقی قودس سەردانی بەغدا کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کەناڵی العالم ڕایگەیاند فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران بەسەردانێکی کورت گەشتۆتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراقی دیدار و گفتوگۆی کرد.

کوردپرێس:

کەناڵی العالم لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند سەردار ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لە دیدارێکی کورتدا بەغدای بەسەر کردۆتەوە و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراقی دیدار و گفتوگۆی کردووە.

سەردار قائانی لە دیدارەکانیدا لەبارەی نەخشەڕێگای گەشەپێدانی پێوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ئێران و عێراق لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی دیداری کردووە.

العالم زیادی کردووە دیدارەکانی سەردار قائانی پێشتر بە پرۆتۆکۆل ئامادەکارییان بۆ کرابوو.

شایانی باسە فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران پێش ئەم دیدارانەش چەندین جار سەردانی عێراقی کردووە و لەبارەی پێوەندییە دوو قۆڵییەکانەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە ڕاگۆرینەوەی هەبووە.

News Code 443

Your Comment

You are replying to: .
captcha