ئێمە ئەمریکا و مەزڵووم عەبدی بە بەرپرس دەزانین لەو هەڵمەتانەی کە PYD لەدژی ENKS ئەنجامی دەدات

بەشی سووریا- ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی یەکێتیی کوردستانیی سووریا (P.Y.K.S) دەڵێت: ئێمە بڕوامان بە دانوستانی کوردی-کوردی هەیە و بۆ یەکگرتنی سیاسیی ڕەوتە کوردییەکان هەوڵ دەدەین.

هەڤاڵ عیسا ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی یەکێتیی کوردستانیی سووریا (P.Y.K.S) لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا بە ئاماژە دان بە هۆکارەکانی بە بنبەست گەیشتنی دانوستانی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد و حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانی کورد، ڕایگەیاند: ئێمە هەر لە ڕۆژی یەکەمەوە وەکوو ئەنەکەسە بەدوای دانوستانێکدا بووین کە ئەنجامی ستراتێژی و یەکگرتنی ڕاستەقینەی بەدواوە ببێت.

ناوبراو درێژەی دا: ئێمە دەمانەوێت بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کوردەکان لە سووریا و یەکگرتنی سیاسی بگەینە ڕێککەوتن بەڵام لایەنی بەرامبەرمان واتا پەیەدە حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کورد بڕوایان بە ڕێککەوتن نییە. لە سەرەتاکانەوە چەندین گفتوگۆ ئەنجام درا و هەندێک ڕێککەوتنی سەرەتاییش کرا بەڵام پاشان ئەوان بەڵێنەکانیان لەبیر بردەوە و هەڵمەتی نابەجێیان لەدژی لایەنگرانی ئەنەکەسە و ڕۆشنبیران و ڕۆژنامەنووسە سەربەخۆکان ئەنجام داو

هەڤاڵ عیسا ئاشکراشی کرد: ژمارەیێک لە نوسینگەکانی ئەنجومەنی نیشتمانی لەلایەن هەوادارانی پەیەدە و پەکەکە-وە ئاگری تێبەربووە و چەند ڕۆژ پێش ئێستاش لە ساڵۆگەری ئاڵای کوردستاندا دووبارە هێرشیان کردە سەر نوسینگەکانی ئەنجومەنەکەمان لە شاری دەربەسیە و سێ کەس لە ئەندامانی ئەنەکەسەیان تووشی برینی سەخت کرد و هەروەها بە مۆلۆتۆف هێرشیان کردە سەر خانووی ڕۆژنامەنووسێکی لایەنگری ئەنەکەسە.

ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی یەکێتیی کوردستانیی سووریا (P.Y.K.S) وەبیری هێنایەوە: چەند ڕۆژ پێش ئێستاش هێرشیان کردە سەر دەروازەی پیشخابوور و بە سووکایەتی کردن بە یاساکان و کەسایەتییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان بوونە هۆی داخرانی سنوورەکە.

هەڤاڵ عیسا جەختی کردەوە: ئێمە ئەمریکا و مەزڵووم عەبدی بە بەرپرس دەزانین لەو هەڵمەتانەی کە PYD لەدژی ENKS ئەنجامی دەدات، چوونکە ئەمریکا وەکوو گەرەنتیکار لە دانوستانەکاندا ئامادیە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئێمە بڕوامان بە دانوستانی کوردی-کوردی هەیە و بۆ یەکگرتنی سیاسیی ڕەوتە کوردییەکان هەوڵ دەدەین.

سرور خدری

News Code 4452

Your Comment

You are replying to: .
captcha