بیرۆکەی پەنجا-پەنجای ENKS بۆ بەشداری کردن لە دەسەڵات نامومکینە

بەشی سووریا- شرۆڤەکاری سیاسی سووری دەڵێت: ژمارەیێک لە وڵاتانی ئیقلیمی ناهێڵن دانوستانی کوردی-کوردی لە سووریا سەرکەوتوو بێت.

لوورێنس شەعیر شرۆڤەکاری سیاسی و ڕۆژنامەنووسی سووری لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بەهۆکاری ڕاوەستانی دانوستانی نێوان ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (ENKS) و حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانی (PYNK) و ڕایگەیاند: دانوستانی کوردی-کوردی بابەتێکی پێچەڵاوپێچە چوونکە ژمارەیێک پرسی چارەسەنەکراو و بنەڕەتی لەنێوان دوو لایەنەکەدا هەیە و تەمەنی کێشەکان زیاترە لە تەمەنی حزبە سیاسییە کوردییەکان و بەم دانیشتنانە کۆتایی نایێت.

ناوبراو درێژەی دا: ئەمری واقیع ئەوەیە کە سیستەمێک لە دۆخێکی دژوار و لەڕێگای شەڕی داعشەوە لەلایەن ئەنجومەنی حزبەکانی دیموکراتیک (TEVDEM) پێکهاتووە بەڵام لایەنی بەرامبەر ئەم پرسە قبووڵ ناکات.

لوورێنس شەعیر زیاتر وتی: چەندین جار لە ساڵی 2011ەوە ئەم گفتوگۆیانە ئەنجام دراوە و هەر جار بەهۆکارێکەوە شکستی هێناوە. بەڵام پرسی سەرەکی ئەوەیە کە بڕیارە سیاسییەکانی لایەنێک لە دەستی خۆیدا نییە و لەدەستی وڵاتانی بیانی و حزبەکانی دیکەدایە.

ئەم شرۆڤەکارە سیاسییە وتیشی: بیرۆکەی پەنجا-پەنجای ENKS بۆ بەشداری کردن لە دەسەڵات نامومکینە چوونکە ژمارەی ئەو حزبانەی بەشدارن لە سیستەمی ئیدارەی خۆسەردا زۆرە.

سرور خدری

News Code 4479

Your Comment

You are replying to: .
captcha