دۆخەکە بۆ دانوستانی کوردی-کوردی گونجاو نییە

بەشی سووریا- شرۆڤەکاری سیاسی و ڕۆژنامەنووسی سووری دەڵێت: ئۆمێدێک نییە کە بەم زوووانە گفتوگۆ نێوان لایەنە کوردییەکان لە کوردستانی سووریا دەست پێبکاتەوە.

جومعە محەمەد شرۆڤەکاری سیاسی و ڕۆژنامەنووسی سووری لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە ڕاوەستانی دانوستانی نێوان ڕەوتە کوردییەکان لە سووریا و وتی: گفتوگۆی کوردی-کوردی لە ئێستادا بەڕێوەناچێت و ڕاوەستاوە.

ناوبراو درێژەی دا: ئاقار و دۆخی سیاسی بۆ ئەم گفتوگۆیانە فەراهەم نییە و ئۆمێدیشمان نییە کە بەم زوووانە فەرحانیێک لەم گفتوگۆیانەدا ببینرێت.

"جمعە محمد" وتیشی: بەشێک لە کێشەکان بەهۆی ناتەبایی قووڵی سیاسیی نێوان دوو لایەنەکەوەیە، بەشێکی دیکە دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕیانی نوێنەری ئەمریکا لە دانوستانەکان و بەشێکی دیکە هی پەیوەندیی ئەنجومەنی نیشتمانییە لەگەڵ وڵاتانێک کە هەموو ڕۆژێک هێرش دەکەنە سەر کوردستانی سووریا. بۆیە زۆر دژوارە لە ئەم بارودۆخەدا باس لە دەستپێکردنەوە و دانوستانەکان بکەین.

بهروز علیمحمدی

News Code 4480

Your Comment

You are replying to: .
captcha