ئەمریکا دێر یان زوو کوردانی سووریا بەجێ دێڵێت

بەشی جیهان- سێرگی لاڤرۆف دەڵێت خەسارەکانی ئامادە بوونی ئەمریکا زیاتر لە سوودەکانی و دەبێت هەمووانیش دەرک بەمە بکەن کە ئەمریکا دێر یان زوو ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا چۆڵ دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سێرگی لاڤرۆف وەزیری دەروەی ڕووسیا لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی ڕاشاتوودەی جەختی لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمرکیا لە سووریا و ناوچە کوردنشینەکانی ئەو وڵاتە کرد.

ناوبراو وتیشی: خەسارەکانی ئامادە بوونی ئەمریکا زیاتر لە سوودەکانی و دەبێت هەمووانیش دەرک بەمە بکەن کە ئەمریکا دێر یان زوو ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا چۆڵ دەکات.

لاڤرۆف لەبارەی ئامانجەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکان وتی: هەر لەسەرەتایشەوە ئەمریکا بە جێگیر بوون لە ناوچە نەوت خێزەکاندا لە باکووری سووریا مەبەستی خۆی لەو ئامادەبوونە ڕاگەیاند. ئەمریکیەکان دەست بۆ هەموو کارێک دەبەن بۆ بەرەوپێش بردنی جیاییخوازیی کوردەکانی ئەو ناوچەیە.

ناوبراو هەروەها ئیدیعا دەکات ئەمریکییەکان لەم ناوچانەدا لە دۆخێکی نائارمدان و هەست بە ئارامی ناکەن.

News Code 4483

Your Comment

You are replying to: .
captcha