هۆشداریی خاچی سووری نێودەوڵەتی لەبارەی گەمارۆکانی سەر سووریا

بەشی جیهان- خاچی سووری نێودەوڵەتی هۆشداری دەدات لە مەترسییەكانی كاریگەریی سەپاندنی گەمارۆ لەسەر سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەدنان حوزام وتەبێژی لیژنەی خاچی سوور لە سووریا رایگەیاندووە، رێكخراوە مرۆییەكان نیگەرانن لەو لێكەوتانەی بەهۆی سەپاندنی گەمارۆوە بەسەر سووریادا هاتوونەتە ئاراوە كە كاریگەیی نێگەتیڤی لەسەر دۆخی مرۆیی دانیشتوانەكەی دروست كردووە.

ناوبراو راشیگەیاندوە، توانای گەیشتن بە پێداویستییەكان لەپێش هەر هاوكارییەكەوەن بەمەش پێشكەش كردنی هاوكارییەكان بۆ ئەوانەی پێویستیانە ئاسان نییە.

News Code 4489

Your Comment

You are replying to: .
captcha