داڕمانی خێرای ئابووری ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا

بەشی جیهان- ڕۆژنامەی تلێگراف هۆشداری دەدات کە بەئاوڕدانەوە لە سەقامگیریی ڕێژەیی لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا ڕایگەیاند ئابووری ئەم ناوچەیە بەخێرایی خەریکی داڕمانە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا لە باکوور و باکووری ڕۆژئاوای سووریا کە پاش ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە ساڵەکانی 2018 و 2019 پانتاییەکەی سنووردار بوو بە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، لەم ڕۆژانەدا تووشی کێشەی فراوان بووەتەوەوە لەوان دابەزینی سەرچاوەکانی ئاو، وشکەساڵی و نەبوونی پەیوەندی لەگەڵ جیهان.

ڕۆژنامەی تلێگراف لە ڕاپۆرتێکدا کە دۆخی ناوچەی باکووری سووریای تاوتوێ کردووە دەڵێت بەگوێرەی ئەو وەسفەی کە هەندێک گەشتیار کردوویانە کوردستانی سووریا یەکێک لە ناوچە پڕسەمەرەکانی ناوچەکە بووە.

ئەم ڕۆژنامەیە ئاماژەیش دەدات بە وشکەساڵییەکانی چەند ساڵی ڕابردوو لەناوچەکانی باکووری سووریا بەهۆی دابەزینی ڕێژەی باران بارین و کەم بوونەوەی ئاستی ئاوی دیجلە و فۆرات و هۆشداری دەدات لەبارەی چۆڵ بوونی ئەو ناوچانە.

ناوچەی خۆسەری کوردی لە باکووری سووریا هەروەها بەهۆی داخرانی دەروازە سنوورییەکان لەگەڵ تورکیا، پەیوەندیی سنووردار لەگەڵ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ناوەندی و کێشەی سیاسی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەپێی پێویست دەستی بە یارمەتییە نێونەتەوەییەکان ناگات.

News Code 4497

Your Comment

You are replying to: .
captcha