تورکیا پەیوەندیی کوردستانی سووریای لەگەڵ جیهان بڕیوە

بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کورد لە سووریا دەڵێت: ئەمریکییەکان و ڕووسەکان بە ژەنراڵ کۆبانییان وتووە کە هیچ زانییاریێکیان لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر باکووری سووریا بەدەستەوە نییە.

کۆفان کەنعۆ سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کورد لە سووریا لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە هێرشە بەردەوامەکانی تورکیا بۆسەر کۆبانی و ڕایگەیاند: دونیا دەزانێت کە تورکیا حکوومەتێکی خوێنڕێژی هەیە و لەهەر شوێنێک کوردێک ببێت خەساری پێ دەگەیێنێت.

ناوبراو درێژەی دا ئەم هێرشە دڕندانە لە بێدەنگی و خەمساردیی ئەمریکا . ڕووسیادا ئەنجام دەدرێت سەرەڕای ئەوەی کە دوو وڵاتی بەهێزن بەڵام بەپێی بەرژەوەندییەکانیان هەمبەر ئەم دڕندایەتییە بێدەنگن.

کەنعۆ زیادی کرد: بێدەنگییەکەی ئەمریکا و ڕووسیا زەمینە بۆ هێرشەکانی تورکیا فەراهەم دەکات و ئەو وڵاتە هان دەدات بۆ دەستدرێژیی زیاتر.

سەرۆکی پارتی ڕۆژی دیموکراتی کورد لە سووریا ئاشکراشی کرد: ئەمریکییەکان و ڕووسەکان بە ژەنراڵ کۆبانییان وتووە کە هیچ زانییاریێکیان لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر باکووری سووریا بەدەستەوە نییە.

کۆفان کەنعۆ وەبیری هێنایەوە: لە هەموو لایێکەوە پەیوەندیی کوردستانی سووریایا بەسەر جیهاندا پچڕاندووە و پێویستە کوردەکان یەکگرتوو بن و مۆڵەت بەم کارە نەدەن.

ترجمه: بهروز علیمحمدی

News Code 4521

Your Comment

You are replying to: .
captcha