لە بوودجەی 2022ی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکادا هاوکارییەکانی ئەو وڵاتە بۆ هێزی پێشمەرگە پەسەند کرا
بەشی جیهان-  سەرۆکی ئەمریکا بودجەی پێنتاگۆنی په‌سه‌ند کرد که‌ بڕه‌که‌ی‌  ٧٦٨ ملیار دۆلاره‌ و پشکی هێزی پێشمەرگەی هەرێمیشی تێدا پەسەند کراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆشکی سپی له ‌راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌، جۆ بایدن یاسای پێدانی دەسەڵاتی بەرگریی نیشتمانی (NDAA)، کە دوای مشتومڕێکی زۆر لە کۆنگرێس پەسەندکرا، واژۆ کرد.

یاسای پێدانی دەسەڵاتی بەرگریی نیشتمانی (NDAA)، کە 740 ملیار دۆلاری بودجەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن)ە، 27.8 ملیار دۆلاری بودجەی خەرجییەکانی بەرگریی ژێر دەسەڵاتی وەزارەتی وزەیە و 400 ملیۆن دۆلار خەرجییەکانی دیکەی بەرگریی و کۆی گشتی 768.2 ملیار دۆلار لە خۆدەگرێت، لەگەڵ واژۆکەی بایدندا بو بە یاسا.

لای‌ خۆیه‌وه‌ شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند: "خۆشحاڵین بە پەسند کردنی هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ پێشمەرگە لە چوارچێوەی بودجەی پێنتاگۆن، پێشمەرگە پێویستی بە تەکنەلۆژیای نوێ هەیه بۆ بەرەنگاری تیرۆر".

هاوکات لیوا قارەمان شێخ کەمال، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە رایگەیاند: "مانگانە ئەمریکا مووچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگه دەدات و ئەو پشکەشی له بودجەی پێنتاگۆن پەسند کراوە بەشێکی بۆ ئەو بابەتەیە".

جەختی کردەوە بەشێکی تری بودجەکەش بۆ مەشق و ڕاهێنان وهاکاری سەربازیی لیواکانە.