باڤڵ تاڵەبانی جەخت لە یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە دیداری نێوان هاوسەرۆکی یەکێتی لەگەڵ فەرماندەکانی پێشمەرگەی یەکێتیدا باڤڵ تاڵەبانی جەختی کردە سەر زەروورەتی یەکخستنی هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشەمە 23ی کانوونی یەکەمی 2020 هاوسەرۆکی یەکێتی، فەرماندەی هێزەکانی 70 و لێپرسراوانی میحوەرەكانی ھێزی پێشمەرگە لەکۆبونەوەیەکدا بەردەوامی هەماهەنگی نێوان هەرێم و بەغدا بۆبەرەنگاربونەوەی تیرۆر تاوتوێ دەکەن و جەختیان لە گەشەپێدانی ھێزی پێشمەرگە لەڕوی پڕچەکردنیان، مەشق و ڕاھێنان و پێداویستییە سەربازییەکانیان کردوەوە.

مستەفا چاوڕەش فەرماندەی ھێزەکانی 70 لەبارەی کۆبونەوەکە رایگەیاند، ئەمڕۆ لەدرێژەی کۆبونەوەکان لەگەڵ ھێزی پێشمەرگە، بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای فەرماندەیی ھێزەکانی 70 و لێپرسراوانی میحوەرەكانی ھێزی پێشمەرگە کۆبوەوە لەکۆبونەوەکەدا مەحموود سەنگاوی سەرپەرشتیاری ھێزەکانی 70، جەلال شێخ ناجی لێپرسراوی دەزگای ھەواڵگریی پێشمەرگە، وەستا رەسوڵ راوێژکاری سەربازی، سەرکەوت حەسەن راوێژکاری ئەمنیی سەرۆکایەتیی یەکێتی و عەبدوڵا کانی بەردی، لێپرسراوی مەڵبەندی پێشمەرگە ئامادەی بوون.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەکۆبونەوەکەدا باس لەھەماھەنگی نێوان ھێزی پێشمەرگە و ھێزەکانی عێراق لەناوچە کێشەلەسەرەکانکراوە، بۆ رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش، هەروەها رێوشوێنەکانی ھاریکاری و کاری ھاوبەش دیاریکران و تەئکید لەپاراستنی سەروماڵی ھاووڵاتییان لەو سنورانە کرایەوە.

فەرماندەی ھێزەکانی 70 ئەوەشی خستوەتەڕو، کۆبونەوە میکانیزمەکانی بەشداری ھێزی پێشمەرگەی لە ژوری ھەماھەنگی و لیژنەی ھەماھەنگی ھێزە عێراقییەکان و ھەرێم ھەڵسەنگاند و چەند پێشنیارێکی گەڵاڵەکرد و جەختیش لەبەردەوامی گەشەپێدانی ھێزی پێشمەرگە لەڕووی پڕچەکردنیان و مەشق و ڕاھێنان و پێداویستییە سەربازییەکان بە پشتیوانیی ھێزی ھاوپەیمانان کرایەوە لەچوارچێوەی یاسای چاکسازی ھێزی پێشمەرگە.

News Code 453

Your Comment

You are replying to: .
captcha