مۆدێلە تازەکەی حکوومەتی تورکیا ئابووری ئەو وڵاتە ڕزگار ناکات

بەشی جیهان- ئیکۆنۆمیست، لە هەڵسەنگاندنێکدا بۆ داهاتووی ئابووریی تورکیا و ئەو مۆدێلە تازەیەی حکوومەتی تورکیا لەڕووی ئابوورییەوە رایگەیاندووە، پێی وایە ئەمە تورکیا رزگار ناکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری ئیکۆنۆمیست، پێشبینی دەکات کە هەڵاوسانی ئابووری لە تورکیا بگاتە ئاستێکی بەرز، چوونکە ئەو مۆدێلە تازە ئابوورییەی رەجەب تەییب ئەردۆغان رایگەیاندووە (بەرز نەکردنەوەی ڕێژەی سوود)، کاتییە و ناتوانێت تا سەر بەردەوام بێت.

بەگوێرەی ئەو شڕۆڤەیەی ئێکۆنۆمیست کردوویەتی، ئەم مۆدێلە، زیادکردنی رێژەی سووە، بەڵام بە شێوەیەکی تر، چوونکە هانی خەڵک دەدات تا لیرەی تورکی بکڕن لەبری دۆلار، ئەمەش دەبێتە بارگرانییێکی گەورە بەسەر خەزینەی دەوڵەتەوە، هەروەها ئەم مۆدێلە دەبێتە هۆکاری ئەوەی کەرتی گشتی لە تورکیا بەرەو داڕووخان بڕوات، بۆیە ئیکۆنۆمیست ئاماژەی داوە، ئەگەر زۆرە، ئابووریی تورکیا مەترسیی داڕووخانی لەسەر بێت.

بەگوێرەی شڕۆڤەی ئەو کەسانەی شارەزای بواری ئابوورین لە ئیکۆنۆمیست، ئەردۆغان توانیی کەمترین مووچە 50% زیاد بکات، بەڵام لە 2022 ئەمە دەبێتە هۆکاری ئەوەی هەڵاوسانی ئابووری لە تورکیا بگاتە 50% بەمەش ئابووریی تورکیا دادەڕووخێت.

لە کۆتایی شڕۆڤەکەدا ئیکۆنۆمیست دەنووسێت: ''ئەو ئاگرەی ئەردۆغان کردوویەتییەوە، رەنگە بۆ پارێزگاری لە خۆی بەتانییەک بە خۆیدا بدات، بەڵام ئەگەر زۆرە لە ماوەیەکی کورتدا ئەو بەتانییەش گڕ بگرێت".

سەرچاوە: باسنیووز

News Code 4530

Your Comment

You are replying to: .
captcha