ئەمریکا مۆڵەت بە تورکیا نادات لە پێکدادانەکانی عەین عیسا-دا فڕۆکە بەکار بهێنێت

بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی یەکێتیی لیبراڵی کوردستانی سووریا دەڵێت: لەو هێرشەیدا کە ئەمدواییانە گرووپە توندڕەوەکان بۆسەر عەین عیسا دەستیان پێکردووە ئەوەی کە ڕوون و ئاشکرایە ئەمەیە کە ڕووسیا و تورکیا ڕێککەوتنی ژێربەژێریان لەگەڵ یەک کردووە.

«فەرهاد تەلۆ» سەرۆکی پارتی یەکێتیی لیبراڵی کوردستانی سووریا لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە هێرشەکانی چەند ڕۆژ بە لە ئێستای گرووپەکانی سەربە تورکیا بۆسەر عەین عیسا و ڕایگەیاند: لە ئاکتەوبری ساڵی 2019یشدا لەنێوان ئەمریکا و تورکیا و هەروەها ڕووسیا و تورکیا ڕێککەوتن کرا تاکوو تورکیا واز لە هێرش کردن بهێنێت. بەڵام ئەوەی ڕوون و ئاشکرایە لە هێرشەکانی ئەمدواییەی گرووپە توندڕەوەکاندا بۆسەر عەین عیسا ڕووسیا و تورکیا ڕێککەوتنی نهێنییان کردووە.

ناوبراو درێژەی دا: لەلایێکی دیکەوە ئەو ڕێککەوتنانە کرا کە تورکیا پێبەندی ئاگربەست بێت و بوونی ئەمریکا و ڕوسیاش لە ڕێککەوتنەکەدا زامنی هێرش نەکردنی تورکیا بوون، بەڵام ئەنقەرە بە هاوکاریی گرووپە توندڕەوەکان بەدوای ئامانجگەلێکی دیکەدایە.

ناوبراو ئاشکراشی کرد: هەروەها لە یاسایێکدا کە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا ئەمساڵ تێیپەڕاندووە جەختی لە ئاگربەست کرد و ئەو گلۆپە شسەوزەی ترەمپ بۆ تورکیا هەڵی کردبوو بۆ هێرش کردنە سەر باکووری سووریا، ڕێگری لێکرا. هاوکات لە ڕێککەوتنێکدا لەنێوان ڕووسیا و هێزەکانی سووریای دیموکراتدا، هەسەدە وەکوو بەرپرسی پاراستنی سنوورەکان دەست نیشان کرا بەبێ ئەوەی لەژێر چاودێریی حکوومەتی ناوەندیی سووریادا بن و ئەمەش بەڵگەیێکە لەدەستی هێزەکانی سووریای دیموکراتدا.

سەرۆکی پارتی یەکێتیی لیبراڵی کوردستانی سووریا وەبیری هێنایەوە: لەئێستادا هێرشەکان بۆسەر عەین عیسا درێژەی هەیە، بەڵام ئەمریکا بە تورکیای وتووە بۆی نییە فڕۆکەی شەڕکەر بەکار بێنێت.

ناوبراو وتیشی: لە پێکدادانەکانی ئەمڕۆیشدا ژمارەیێکی زۆر لە چەکدارە توندئاژۆکان کوژراون و ژمارەیێکیش دەستگیر کراون.

سەرۆکی پارتی یەکێتیی لیبراڵی کوردستانی سووریا ئەوەشی ئاشکرا کرد 2500 کۆماندۆی هێزەکانی سووریای دیموکرات کە ئەمریکا مەشقی پێیان کردووە ئەمڕۆ تەڤڵی هێزەکان کران لە بەرەکانی شەڕدا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 456

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha