بارودۆخی لێڵی کوردانی سووریا لە ساڵی 2022دا

بەشی جیهان- بەوتەی شرۆڤەکارێکی پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێرشی سەربازی بۆسەر کوردەکانی سووریا ئێستاش هەر یەکێ لە بژاردەکانی تورکیایە و مانەوەی هێزەکانی ئەمریکایچ لەناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکان هێشتا گومانی لەسەرە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دارین خەلیفە شرۆڤەکاری پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەندامی گرووپی نێونەتەوەیی قەیران هۆشداری دەدەدات کە تورکیا ئێستاش بەتەمای پەلاماردانی کوردانی سووریایە.

وەم شرۆڤەکارە بە گۆڤاری نیووعەرەب-ی وتووە: سەرەڕای ئەوەی کە تورکیا هێشتا ئۆپەراسیۆنێکی نوێی سەربازیی دەست پێنەکردووە لە دژی کوردەکان بەڵام هێرشەکان هێشتا بژاردەیێکی تورکیایە بۆ ڕواندنەوەی نیگەرانییەکانی ئەو وڵاتە لەبارەی کوردەکانی سووریا.

ناوبراو بەم حاڵەیشەوە، یەکێک لەهۆکارەکانی ئەنجام نەدانی ئۆپەراسیۆنی تورکیا لەدژی کوردەکانی سووریا ترسی ئەنقەرەیە لە پاشهاتە نێونەوەییەکانی ئەو هێرشە. هەڵبەت ناوبراو ئاماژەیش دەدات تورکیا ئێستا لەبری دەست بردن بۆ هێرشی نوێ هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی لەدژی کوردەکان زیاتر کردووە.

دارین خەلیفە دەشڵێت گومانم هەیە کە لە ئێستادا ئەمریکا لەناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا بکشێتەوە پاش ئەو کشانەوەی پڕ قرموقاڵە کە لە ئەفغانستان هەیبوو.

کوردانی سووریا هاوکات لەگەڵ هەڕەشە یەک لە دوای یەکەکانی تورکیا، هێرشەکانی داعش و نیگەرانییەکان لە کشانەوەی ئەمریکایشی لەبەردەمە. دانوستانی کوردی-کوردی تا ئێستا هیچ ئەنجامێکی نەبووە.

News Code 4562

Your Comment

You are replying to: .
captcha