وڵاتانی ڕۆژئاوایی بەهۆی بەرژەوەندیی ئابووری و سیاسەتی ناوچەییەوە، ئاوڕ لە پرسی کورد نادەنەوە

بەشی جیهان- دکتۆر ڤارا ئێکاریووس کێلی لەبارەی ئاوڕنەدانەوەی وڵاتانی ڕۆژئاوایی بەتایبەت ئەورووپا لەپرسی کوردەکانی تورکیا بە کوردپرێسی وت: خەمساردیی ڕۆژئاوا بۆ پرسە کوردییەکان بەهۆی دوو شتەوەیە یەکەم نیگەرانییەکانی سیاسەتی دەرەوەی ناوچەیی لەوان هەڕەشە لە ئاسایشی نیشتمانی دووهەم بەرژەوەندیی ئابووری.

یەکێک لە پرسە سەرەکییەکانی تورکیا بەبڕوای زۆرینەی شرۆڤەکاران چارەسەر نەبوونی پرسی کوردەکانی ئەو وڵاتەیە. ئاژانسی هەواڵی کوردپرێس لەم بارەوە دیمانەیێکی لەگەڵ دکتۆر ڤارا ئێکاریووس کێلی مامۆستای بەشی زانستی سیاسی و پەیوەندییە نێونەتەوەییەکان لە زانکۆی سیێنای ئیتالیا ئەنجام داوە. ناوبراو باسی لە ئاوڕنەدانەوە لە پرسە کوردییەکان کرد لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاوایی لەوان ئەورووپاوە کە لە درێەدا دەیخوێننەوە:

خەمساریی وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ پرسی کوردانی تورکیا

دکتۆر کێلی دەڵێت یەکێک لە پاشهاتەکانی لەبەرچاو نەگرتنی پرسی کوردەکانی تورکیا کۆچی بەلاشاوی ئەوانە بۆ ئەرووپا.

مامۆستاکەی زانکۆی سیێنای، دەڵێت تەنگەژەکانی ئەورووا و ڕێکنەکەوتن لەسەر پرسەکانی مافی مرۆڤ لەو خاڵانەن کە دەتوانێت ڕێگربێت لە دەخڵ بوونی ئەورووپا بە پرسی کورد. ناوبراو زیاتر وتی: لە ئێستادا زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە دەرکەوتووە کە دەستەواژەی «ڕۆژئاوا» لەبارەی ڕێککەوتنی فەلسەفی هاوبەش لەسەر پرسی مافی مرۆڤ بوونی نییە.

دکتۆر ڤارا ئێکاریووس کێلی دەڵێت هۆکارێکی دیکەی دەستوەرنەدانی وڵاتانی ڕۆژئاوایی لەپرسی کوردەکان نەبوونی چالاکیی جیدیی و نەبوونی تەعاموولی پەنابەرە کوردەکانە لە ئەورووپا؛ دکتۆر کێلی دەڵێت بۆ ئەم کارەش پێویستە کۆچەرانی کورد لە وڵاتانێک وەکوو فەڕەنسا و ئەڵمانیا وەکوو هاووڵاتی چالاک خۆیان دەربخەن.

کاریگەریی؛ پەیوەندییە ئابوورییەکانی ئەرووپا لەگەڵ تورکیا لەسەر داخڵ نەبوونی ئەورووپا بە پرسی کوردانی تورکیا

ناوبراو ئاماژی دا بە پەیوەندیی ئابوورییەکانی ئەورووپا لەگەڵ تورکیا و وتی: ئاوڕنەدانەوەی وڵاتانی ڕۆژئاوای بە پرسی کوردەکان دەتوانێت بەهۆی بەرژەوەندیی ئابوورییەوە بێت. دەست بردن بۆ چەند پرسێک لەوان ئامادەبوونی هێزەکانی ڕووسیا لە سنووری ئۆکارین و دەستپێڕاگەیشتنی ئەورووپا بە گازی سروشتی یەکەمایەتی زیاتری لەپرسگەلێک وەکوو مافی مرۆڤ هەیە.

مامۆستای بەشی زانستی سیاسی و پەیوەندییە نێونەتەوەییەکان لە زانکۆی سیێنای ئیتالیا جەخت دەکاتەوە کە ژمارەیێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی لە سیاسەتەکانی ئێستای حکوومەتی تورکیا بە سەرۆکایەتیی ئەردۆغان ڕازی نییەن بەڵام سەرقاڵی ژمارەیێک بابەتی گرینگی دیکەن. ئەم وڵاتانە نیگەرانی ئەوەن کە ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ ئەردۆغان ببێتە هۆی سەرکەوتنی سیاسەتەکانی پووتین بۆ پەرتەوازەیی خستنە ناو ناتۆ بۆیە لەم یاریەدا ژمارەیێک بابەت وەکوو کورد و مافی مرۆڤ دەخرێنە پەراوێزەوە.

دەسەڵات و توانای بایدن بۆ گوشار خستنە سەر ئەردۆغان بەمەبەستی پشتگیری لە کوردەکان و ئۆپۆزیسیۆن

دکتۆر ڤارا ئێکاریووس کێلی لەبارەی ئەو بەڵێنەی کە بایدن پێش هەڵبژاردنی وەکوو سەرۆکی ئەمریکا بۆ پشتگیری لە کوردانی تورکیا داویەتی، بە کوردپرێسی ڕاگەیاند: جۆ بایدن بە یاریێکی درێخایەن و پێچەڵاوپێچتری پرسی کۆمەڵگای کوردییەوە تلاوە. جۆ بایدن دەیهەوێت هەڕەشە یەک لە دوای یەکەکانی ئەردۆغان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەرایسۆنی سەربازی لەناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا هەڵبوەشێنێتەوە. بەڵام کێشەکە ئەمەیە کە ئەردۆغان بۆ ڕاکێشانی پشتگیریی ناسیۆنالیستەکان پێویستی بە سەرکەوتنێکی سەربازی هەیە.

ناوبراو وتیشی ل ئێستادا ئەردۆغان ترسی لە پاشهاتە ئابوورییەکانی کاردانەوەی جۆ بایدن هەیە لە ئەگەری تێپەڕاندنی سنوورەکانی تورکیا و هێرش کردنە سەر ناوچە کوردنشینەکان لەلایەن سەربازانی تورکیاوە.

مامۆستاکەی زانکۆی سیێنا دەڵێت تەنها ڕێگای باشتر بوونی دۆخی کوردەکانی تورکیا لادانی ئەردۆغانە لە ڕێگای یەکگرتنی حزبە ئۆپۆزیسیۆنەکان لە هەڵبژاردنەکاندا.

News Code 4612

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha