پەکەکە بۆ دانوستانی نێوان لایەنە کوردەکانی سووریا گێچەڵ دەنێتەوە

بەشی سووریا- ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK.S) دەڵێت: هەرچەند کە پەکەکە لە دانوستانی نێوان حزبە کوردەکانی سووریا دەستوەردان دەکات و گێچەڵ دەنێتەوە بەڵام بە بڕوای من لە کۆتاییدا بە هاوکاریی هێزە نێونەتەوەییەکان و ئەمریکا ڕێککەوتنێکی نوێ لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی دهۆک دەکرێت.

عەبدولڕەحمان ئاپۆ ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK.S) لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە ڕێککەوتنی نێوان ڕەوتە کوردییەکانی سووریا لەسەر بنەمای یەکگرتن و وتی: دانوستانەکان ڕاگیراون و لایەنی بەرامبەرمان هەوڵی نادروست دەدات و ئاستەنگ لەبەردەم دانوستانەکاندا دروست دەکات کە نیشاندەری هەوڵ دان بۆ ڕێێکەوتن نییە.

ناوبراو درێژەی دا: هەندێک هەڵمەت لەوان ئاگربەردان لە نووسینگەکانی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (ENKS) لە کوردستانی سووریا و هێرش کردنەسەر دەروازەی سێمالکا-فیشخابوور لەلایەن گرووپێک ناسراو بە گەنجانی شۆڕشگێڕ و ڕەفتاری هاوشێوەی ئەم ڕەفتارانە هیچ خزمەتێک بە بەرژەوەندیی کوردەکان لە سووریا ناکات.

عەبدولڕەحمان ئاپۆ زیاتر وتی: ئێمە دەزانین هەموو ئەو هێز و گرووپانەی کە لەژێر ناوی ئیدارەی خۆسەر دەناسێندرێن، سەربە پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK)ن و ئەم حزبە ناهێڵێت هیچ ڕێککەوتنێک لەنێوان ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد و حزبەکانی سەربە پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (PYD) بکرێت، لەسەر ڕێککەوتنی دهۆک کە ساڵی 2014 بە ئامادەبوونی جەنابی مەسعوود بارزانی ئەنجام درا.

ناوبراو وەبیری هێنایەوە: بەڵام بە بڕوای من لە کۆتاییدا بە هاوکاریی هێزە نێونەتەوەییەکان و ئەمریکا ڕێککەوتنێکی نوێ لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی دهۆک دەکرێت.

News Code 4635

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha