شاندی کورد و چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- كۆبوونه‌وه‌ی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی به‌ سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیکی و شاندی کورد به‌ سه‌رۆكایه‌تی عیماد ئه‌حمه‌د و هۆشیار زێباری لە ماڵی مالیکی ده‌ستیپێكرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هیشام ئەلرکابی، بەڕێوەبەری نووسینگەی راگه‌یاندنی نووری مالیكی له‌ توویتێكدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ر بڵاویكرده‌وه‌: "سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ شاندی هاوبەشی کورد لە نووسینگەی سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا نووری مالکی كۆبوونه‌وه‌".

دوێنێ هه‌ینی شاندی هاوبەشی پارتی و یەکێتی لە بەغدا لەگەڵ دەستەی سیاسیی رەوتی سەدر و هاوپەیمانیی تەقەدوم بە سەرۆکایەتیی محەمەد حەلبوسی و هاوپەیمانیی عەزم بە سەرۆکایەتیی خەمیس خەنجەر كۆبوونه‌وه‌ و پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراقیان تاوتوێ كرد.