مەسعوود بارزانی لەگەڵ ڕەوتە سونەکانی عێراق پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق تاوتوێ دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود  بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی باڵای ھاوپەیمانێتی تەقەدوم و عەزم کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌دیدارێكی نێوان بارزانی و شاندێکی باڵای ھاوپەیمانێتی تەقەدوم و عەزم کە پێکھاتبوو لە محەمەد حەلبوسی و خەمیس خەنجەر و ئەحمەد ئەلجبوری ،جەخت لە پێویستی لەیەکترنزیکردنەوەی پێکھاتەکانی عێراق و رەچاوکردنی بەرژەوەندی و سەقامگیریی عێراق کرایەوە.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی پەرەسەندنەکانی ناو گۆڕەپانی سیاسی عێراق و ھەنگاوەکانی دانیشتنی یەکەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پێکھێنانی حکوومەتی تازەی عێراق کرایەوە.

ھەر لەو دیدارەدا جەخت لە پێویستی لەیەکترنزیکردنەوەی پێکھاتەکانی عێراق و رەچاوکردنی بەرژەوەندی و سەقامگیریی عێراق کرایەوە.

News Code 4646

Your Comment

You are replying to: .
captcha