ستراتێژیی ئەمریکا لەبارەی کوردستانی سووریا ڕوون نییە

بەشی سووریا- جێگری سەرۆکی شەپێلا ئازادیا کوردستانی (ŞAK) لە سووریا دەڵێت: کشانەوەی بێ بەرنامەی ئەمریکا لە ناوچەکە دەبێتە هۆی ناسەقامگیریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە کوردستانی سووریایشەوە.

دکتۆر «تارق خێرەکی» جێگری سەرۆکی شەپێلا ئازادیا کوردستانی (Şepêla Azadî Kurdistan) لە سووریا لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێس ئاماژەی دا بە دواخستنی نێوندگیریی ڕەوتە کوردییەکانی سووریا لەلایەن ئەمریکاوە و ڕایگەیاند: تا ئەم کاتە ستراتێژیی ئەمریکا لەبارەی ڕۆژهەڵاتی ناوین و کوردستانی سووریا ڕوون نییە.

ناوبراو درێژەی دا بە بڕوای ئێمە کشانەوەی بێ بەرنامەی ئەمریکا لە ناوچەکە دەبێتە هۆی ناسەقامگیریی ناوچەکە بە کوردستانی سووریایشەوە.

ناوبراو وتیشی هیوامان ئەمەیە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە بە بەرژەوەندیی کوردەکانی سووریاوە ببەسرێت و ئەمەش پرسێکی گرینگە بۆ سەقامگیریی ناوچەکە.

جێگری سەرۆکی شەپێلا ئازادیا کوردستانی ئاماژەشی دا بە هۆکاری ڕاگرتنی دانوستانی نێوان لایەنە کوردییەکانی سووریا و ئاشکرای کرد: پارتی یەکێتیی دیموکراتیک وەکوو ڕەوتی دەسەڵاتدار لە کوردستانی سووریا بە کردار بڕوای بە دانوستان و یەکگرتن نییە و هەموو جارێک بە بیانوویێکەوە بێ بەڵێنی دەکات.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئەم حزبە منداڵان بۆ کاروباری سەربازی بەکار دێنێت و بڕوای بە پەروەردە و ڕاهێنان بە زمانی کوردی نییە. هیوادارین واز لەم هەڵمەتانە بێنن و بەرپرسیارانە بە دۆخی خەڵکدا بنواڕن.

News Code 4659

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha