بە ڕەزامەندیی ئەمریکا، تورکیا هێرش دەکاتەوە سەر کوردستانی سووریا

بەشی سووریا- ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردی سووریا (الپارتی) دەڵێت: تورکیا بە ڕەزامەندیی ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر کوردستانی سوویا و پاش عەین عیسا نۆرەی کۆبانی دەگات.

«حسێن مەستۆ» ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردی سووریا لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دابە هێرشی گرووپەکانی سەربە تورکیا بۆ سەر عەین عیسا و وتی: دۆخی عەین عیسا مەترسیدارە و ئەمەش پاش ڕێکنەکەوتنی هێزەکانی سووریای دیموکرات و سوپای سووریا لەسەر ڕادەست کردنی ئەم ناوچەیە بە حکوومەتی ناوەندی ڕوویدا.

ناوبراو درێژەی دا: ئەم هێرشە بەبێ هەڵ کردنی گڵۆپی سەوز لەلایەن ئەمریکاوە بۆ تورکیا ڕووینەدەدا و ڕەنگە پیلانێک هەبێت بۆ ڕادەست کردنی عەین عیسا بە تورکیا.

ناوبراو زیاتر وتی: پاش عەین عیسا نۆرەی کۆبانی دەگات و ئەمانەش سیناریۆیێکە کە کوردستانی سووریا لەلایەن حکوومەتی تورکیا و گرووپە جیهادییەکانەوە داگیر بکرێت.

ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردی سووریا جەختی کردەوە: لە بارودۆخێکدا کە هەموو گرووپەکان دژ بە کورد دەستیان داوەتە دەستی یەکترەوە پێویستە کوردەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان یەکبگرن و بگەنە ڕێککەوتن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 467

Your Comment

You are replying to: .
captcha