ئاگاداریی دەسپێکردنەوەی لێدانی ڤیزای گەشتیاریی ئێران بۆ هاوڵاتییانی عێراقی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرکونسوڵگەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی لەبارەی دەسپێکردنەوەی لێدانی ڤیزای گەشتیاریی ئێران بۆ هاوڵاتییانی عێراقی ڕاگەیێندراوێک بڵاو دەکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەقی ڕاگەیێندراوی سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی بەم شێوەیە: "ئاگاداری‌ هاوڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی‌ کوردستانی عێراق دەکاتەوە کە لێدانی ڤیزای گەشتیاری کۆماری ئیسلامیی ئێران بە رەچاو کردنی رێنەمایی و پرۆتۆکۆلە تەندروستیەکانی وەزارەتی تەندروستیی ئێران تایبەت بە هاتنەناوەوەی گەشتیارانی بیانی بۆ ناو ئێران لە ڕۆژی چوارشەمە بەرواری 12ی کانوونی دووەمی 2022ی زاینی دەستی پێکردوەتەوە".

شایانی باسە پێدانی هەموو جۆرەکانی ڤیزا بە تەواوەی بێ بەرامبەرە و کۆمپانیا گەشتیاریەکان جگە لە تێچووی تۆمارکردنی زانیاریەکانی تابیەت بە خوازیاران لە سایتی ڤیزای ئەلیکترۆنی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران (ئەوپەڕی ٥ پێنج هەزار دینار)، مافی وەرگرتنی هیچ بڕە پارەیەکی دیکەیان نییە.

News Code 4691

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha