پەیوەندی ڕێکخراو لەنێوان PYNK و PKK بوونی نییە

بەشی سووریا- ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا (P.D.K.S) دەڵێت: مەولوود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا چەند ڕۆژ بەرلەئێستا بە ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: ئەنجومەنی نیشتمانیی بەوانی وتووە کە ڕێککەوتن لەگەڵ حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کورد ناکات و ئەنەکەسە-یش وەڵامێکی لەمبارەوە نەبووە.

گەلۆ عیسا، ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا (P.D.K.S) لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا لەوەڵامی وتەکانی ئەنەکەسە-دا کە PYNK ی سەرەبە PKK وەسف کردووە وتی: ئێمە وەکوو PYNK سووریایین و لە کوردستانی سووریا دەژین و هەوڵ و تێکۆشانمان بۆ کوردستانی سووریایە و لەم چوارچێوەدا دەڕۆینە پێش و لە هەموو کوردێک لە هەر پارچەیێکدا پشتگیری دەکەین.

ناوبراو درێژەی دا: پارتی کرێکارانی کوردستان حزبێکی کوردستانییە و ئێمە لەم بوارەوە کە هەوڵ بۆ مافی کورد دەدەین پێکەوە نزیکین. پەکەکە لە بواری هزری و فەلسەفیەوە نزیکە لە پەیەدە بەڵام پەیوەندیی ڕێکخراو لەنێوانیاندا نییە.

ئەم سیاسەتوانە سووریە وتیی: پەکەکە حزبێکی گەورە و کاریگەرە لە کوردستان و ئێمە ڕێزی لێدەگرین.

ناوبراو جەختی کردەوە: لە بواری ڕێکخراوەییەوە هیچ پەیوەندییەک لە نێوانماندا نییە و ئێمە هەموومان لەژێر چەتری PYNKدا کۆ بووینەتەوە تا بۆ مافی گەلەکەمان لەسووریا هەوڵ بدەین.

گەلۆ عیسا وتیشی: ئەو کەتای خەڵکەکەمان لە ژێر گوشار و سەختیدا بوون و کوردستانی سووریا ڕووبەڕووی مەترسی گەورە بووەتەوە ئێمە بە دوای دەرەچەیێکداین بۆ دەربازبوون لەم کێشەگەلە.

ئەندامەکەی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا وتیشی: ئێمە پشتگیری لە گفتوگۆکانی نێوان ئەنەکەسە و حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کورد دەکەین بەڵام ئەنەکەسە خۆی لەم یەکگرتنە دوور دەخاتەوە و کێشەکەیچ پەکەکە نییە و پرسەکە ئاڵۆزتر لەمانەیە.

گەلۆ عیسا وتیشی: مەولوود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا چەند ڕۆژ بەرلەئێستا بە ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: ئەنجومەنی نیشتمانیی بەوانی وتووە کە ڕێککەوتن لەگەڵ حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کورد ناکات و ئەنەکەسە-یش وەڵامێکی لەمبارەوە نەبووە.

ناوبراو درێژەی دا: ئەمەش ئەوە دێنێت کە کێشەکە لە تورکیاوە دەست پێدەکات ئەمانەش هاوپەیمانێتییان لەگەڵ تورکیا هەیە و ئەوانیش مۆڵەت نادەن کە ئەنەکەسە گفتوگۆ بکات پرسەکە پرسی پەکەکە نییە و ئەمە تورکیا و دژبەرانی سوورین کە مۆڵەت بە یەکگرتنی کورد نادەن.

News Code 4694

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha