کوردەکانی سووریا گرفتاری تەشوێی ڕووسیا و سنانی تورکیا

بەشی جیهان- ئینفۆرمەد کۆمێنت ئاماژە بە ئەگەر هێرشی دوبارە و چەندبارەی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سووریا بە هۆی گڵۆپی سەوزی ڕووسیا لە عەین عیسا دەکات و دەنووسێت: ئایا دیسان کوردەکانی سووریا لە ژێر تەشوێی ڕووسیا و سنانی تورکیا ورد و خاش دەبن؟

کوردپرێس:

تورکیا لە ڕێگای میلیشیاکانی سەر بە سوپاکەیەوە لە باکووری سووریا گوشاری زۆری خستۆتە سەر کورد و لە شاری گرینگ و ستراتێژیکی عەین عیسا بە میلیشیاکانی خۆی و بە ئاگری تۆپخانە و خومپارە چەندین جار هەوڵی داگیرکردنی ئەو شارەی داوە.

بەڵام هێزە ئەمریکییەکان کە وەک پاڵپشتی کورد ناویان دەبرێت، ساڵی 2019 لە بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر گرێسپی و سەرێکانی دەستیان لە کورد بەردا هەر بۆیەش کورد داوای لە ڕووسیا کرد کە وەک هاوپەیمانی تورکیا و سووریا ڕێگری لە هێرشەکانی تورکیا بکات. ڕووسیاش مەرجی بۆ کورد دانا و گوتی پێویستە ئەو شارە ڕادەستی دەوڵەتی ناوەندیی سووریا بکرێت.

وێبلاگی سیاسیی ئینفۆرمەد کۆمێنت کە "جوان کول" مێژوونووسی ئەمریکی دایمەزراندووە هۆشداریی ئەوە دەدات کە دوور نیە جارێکی دیکە چارەنووسێکی خراپ چاوەڕێی کوردەکانی سووریا بکات و کوردەکان بۆ جارێکی دیکە ببنە قوربانیی یاری و مامەڵەی زلهێزەکان.

ئەو گۆڤارە ئەلێکترۆنییە ئاماژە بە "حەیانەتی" ئەمریکا بەرامبەر کورد لە ساڵی 2019 دەکات و دەنووسێت: زلهێزەکان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست وەک کارت و ئامێر بۆ مامەڵە جیۆپۆلەتیکییەکانی خۆیان کوردیان بەکار هێناوە و ڕووسیاش هەمان مامەڵەی کردووە بۆیە دوور نیە کە کورد دیسان ببێتە قوربانیی مامەڵەی نێوان تورکیا و ڕووسیا.

وێبلاگەکە هێرشی تورکیا بۆ سەر کانتونی کوردنشینی عەفرین لە ساڵی 2019 و گڵۆپی سەوزی ڕووسیا بۆ تورکیا بۆ هێرش کردنە سەر ناوچە کوردنشینەکانی باکووری ڕۆژئاوای سووریای بیر هێناوەتەوە و دەڵێت دۆخی ئێستای عەین عیسا وەک دۆخی ئەو کاتەی عەفرینە و نووسیویەتی: کوردەکانی سووریا خەیانەتی ڕووسیایان بە چاوی خۆیان بینی نەیانتوانی پشت بە ئەمریکا و ڕووسیا ببەستن بۆیە پاش دوو مانگ پێکدادانی قورس ناچار بوون عەفرین ڕادەست بکەن.

ئەو گۆڤارە هەروەها جەختی کردۆتەوە کە ئەگەر کوردەکان عەین عیسا ڕادەستی ڕووسیا و دیمەشق نەکەن ڕووسیا هیچ جووڵەیێکی نابێت بۆ ڕێگری کردن لە هێرشی تورکیا بۆ سەر ئەو ناوچەیە.

هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە کە تورکیا لەم دواییەدا لە قەرەباغ ئوپەراسیۆنی سەربازیی خۆی کۆتایی پێهێناوە و بە دوای بیانوودا دەگەڕێت بۆ ئەوەی دەستوەردانێکی سەربازیی دیکە لەو ناوچانە بکات کە نفووزی تێدا کردووە دیارە عەین عیسا و کورد ئامانجێکی هەرە ئاسان و ساکارن بۆ تورکیا.

ئەو گۆڤارە دەڵێت ئەگەر عەین عیسا ڕادەستی ڕووسیا نەکرێت ئەوا دەردەکەوێت کە لە ڕوانگەی ڕووسیا و تورکیاوە ئێستاش کورد وابەستەیە بە ئەمریکا و جەختیشی کردۆتەوە کە ئەو مەسەلەیە دەیسەلمێنێت کە ڕووسیا و تورکیا حەز بە سەرکوتکردنی زیاتری کورد دەکەن چوونکە هەردووکیان کوردی سووریا بە پیاوی ئەمریکا و دەستنیشانکراوی ئەمریکا لە سووریا دەزانن.

ئینفۆرمەد کۆمێنت دەشنووسێت کە ئەگەر کوردی سووریا عەین عیسا ڕادەستی تورکیا بکات ئەوا ڕوئیای خۆبەڕێوەبەریی کورد لەو وڵاتە کۆتاییی پێدێت و تاکە ڕێگای کەم کردنەوەی مەترسییەکان دژی کورد ئەوەیە لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندیی سووریا گفتوگۆ بکات.

News Code 470

Your Comment

You are replying to: .
captcha