ڕۆحانی: کار بۆ دروست کردنی پێکوتەی کۆرۆنا دەکەین/ ئەمریکا کارشکێنی دەکات

بەشی ئێران- سەرۆککۆماری ئێران لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە دروست کردنی پێکوتەی کۆرۆنا لە ئێران دەکات و دەڵێت ئەمریکا لە دروست کردن و کڕینی پێکوتەی کۆرۆنا دژی ئێران کارشکێنی دەکات.


کوردپرێس:

ڕۆژی شەمە 6ی بەفرانباری 1399 حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە پرسی کۆرۆنا و وەزعی وڵاتەکەی کرد و ڕایگەیاند ئێران هاوکات کە کار بۆ دروست کردنی پێکوتەی دژە کۆرۆنا دەکات پرسی کڕینی پێکوتەی پەسەندکراوی جیهانیی ئیهمال نەکردووە بەڵام ئەمریکا بۆ کڕینی ئەو ڤاکسێنە کارشکێنی دەکات.

ڕۆحانی گوتیشی: ڕێبەری باڵای ئێران جەختی کردە سەر ئەوەی هەوڵی سڕکردن یان نەهێشتنی گەمارۆ ئابوورییەکان بدرێت و دەوڵەتیش هەموو توانای خۆی خستۆتە گەڕ بۆ ئەو مەبەستە بەڵام ئەمریکاش وا نەزانێت کە ئێران هیچ کێشەیێکی نیە. نەخێر ئێمە هەرگیز ناتوانین متمانە بە ئەمریکا بکەین کە بە ئاشکرا خریکی دزی کردنە و لە هەر شوێنێکی جیهان پارەیێکی ئێران بووبێت هەوڵی داوە بە شێوەیێک لە شێوەکان بیدزێت.

سەرۆککۆماری ئێران ڕوونیشی کردەوە کە ئێران ڤاکسێنی جیهانیی کۆرۆنای کڕیوە و پارەی پێکوتەکەشی ناردووە بەڵام فرۆشیار داوای کردووە کە سەرەتا پێویستە پارەکە لە بانکێکی ئەمریکییەوە داخڵ ببێت.

ڕۆحانی ئاماژەی بە ئامار و داتاکانی کۆرۆنا لە ئێرانیش کرد و ڕایگەیاند کە پێویستە کارێک بکرێت کە ئەم ئامارانە کەمتر ببنەوە و نەگەڕێینەوە بۆ ئامارە زۆرەکەی پێشوو.

News Code 473

Your Comment

You are replying to: .
captcha