فڕۆکەکانی تورکیا سنووری قەزای ئامێدی بۆردوومان دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فڕۆکەکانی تورکیا بەرزایی چیای مەتینا و گەلی سەرگەلێی سەر بە دەڤەری نهێلیان لە سنووری قەزای ئامێدی بۆردوومان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وارشین سەلمان، قایمقامى قەزای ئامێدى بە رووداوی رایگەیاند، فڕۆکەکانى تورکیا گەلی سەرگەلێیان بۆردوومان کردووە کە نزیک گوندی سەرگەلێیە و نزیکەی هەشت کیلۆمەتر لە سەنتەری قەزای ئامێدییەوە دوورە.

قایمقامی ئامێدی راشیگەیاند: "لەبەر دووریی شوێنی بۆردوومان کردن، ئێمە نازانین زیانەکانی ئەو شوێنە چییە، بەڵام بۆ خەڵکی سڤیل هیچ زیانێکی نەبووە."

دانیشتوویەکی گوندی بەلاڤەی لە بناری چیای مەتین، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بۆردوومانەکە کاژێر 09:15 خولەک بووە.

فائیق بەلاڤەیی ئەوەشی گوت کە دەنگی بۆردوومانەکە ترس و دڵەڕاوکێی بۆ خەڵکی ناوچەکە دروست کردووە.

News Code 4738

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha