ژمارەی ئەو کەسانەی بە کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا لە کوردستان گەیشتە 1941 کەس

بەشی کوردستان- زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 13 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی یەکشەممە 24ی بەفرانباری ساڵی 1400 زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە ئێستادا 93 تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی پارێزگادا خەوێندراون، کە 21 کەسیان لە بەشی چاودێڕیی چڕدان.

زانکۆی پزیشکیی کوردستان ڕاشیگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 13 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە.

هەروەها لە ماوەی ئەم 24 کاتژمێرەدا یەک کەس بەهۆی نەخۆشیەکەوە گیانی لەدەست داوە و کۆی ئەوانەی بەهۆی ئەم پەتایەوە لە پارێزگای کوردستان گیانیان سپاردووە گەیشتووەتە 1941 کەس.

News Code 4740

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha