کوردانی سووریا جارێکی دیکە بە، بەکارهێنانی منداڵان لەجەنگدا تۆمەتبار دەکرێن

بەشی جیهان- بەرپرسانی باڵای سەربازیی کوردی سووریا بەکار هێنانی منداڵان لە جەنگدا ڕەت دەکەنەوە بەڵام هەندێک لە ڕێکخراوەکان ئیدیعا دەکەن کە بەکار هێنانی منداڵانی سەرباز لەلایەن ۆێزە کوردییەکانی سووریاوە درێژەی هەیە هەرچەند کە بەکار هێنانیان لە ڕووبەڕووبوونەوەکاندا کەمی کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی ئینگلیزی زمانی عەرەب نیووز لە ڕاپۆرتێکدا باس لە درێژەی بەرکار هێنانی منداڵان لە شەڕدا دەکات لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتیکەوە. ئەم گۆڤارە ئیدیعا دەکات کە هێزەکانی سووریای دیموکرات سەرەڕای واژۆ کردنی ڕێککەوتننامە لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی بەکار نەهێنانی منداڵان وەکوو هێزی سەربازی؛ هێستاش بەردەوامە لەو کارە.

ڕوانگەی مافی مرۆڤ لە سووریاش ئیدیعای کردووە سەرەڕای بەڵێنێک کە هێزەکانی سووریای دیموکرات لەبارەی بەکار نەهێنانی منداڵان داویە، ئەم هێزانە لە ساڵی 2021دا نزیکەی 50 منداڵی ژێر تەمەن 18 ساڵیان خستۆتە ڕیزەکانی هێزە شەڕکەرەکانەوە.

بەڵام فەرهاد شامی سەرۆکی ناوەندیی ڕاگەیاندنەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات بەم ڕۆژنامەیە وتوویە ڕاپۆرتەکان لەبارەی بەکار هێنانی منداڵان لەلایەن هەسەدە-وە دوورە لە ڕاستی. ناوبراو ئیدیعا دەکات کە لە ئێستادا هیچ کەسێک کە تەمەنی ژێر 18 ساڵ بێت لە ڕیزی هێزەکانیاندا نین.

بەمحاڵەیشەوە ناوبراو دانی بەمەدا نیاوە کە بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ کە بەوتەی ناوبراو هێزێکی ناسەربازییە بە مۆڵەت وەرگرتن لە بنەماڵەیان بووە.

بەڵام بەسام ئەحمەد، لە بونیاتنەرانی ڕێکخراوەی «سووریا بۆ ڕاستی و دادپەروەری» بە عەرەب نیووزی وتووە هەموو ئەو هێزانەی لە سووریان منداڵان بەکار دێنن وەکوو هێزی شەڕکەر. ناوبراو وتیشی تەنها جیاوازیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ئەوەیە کە ئەوان ساڵی 2019 بەڵێنیان بە نەتەوەیەکگرتووەکان دا کۆتایی بە بەکار هێنانی منداڵان دێنن وەکوو هێزی سەربازی.

ڕوانگەی مافی مرۆڤ ڕایگەیاندووە لە ئێستادا 156 منداڵ لەڕیزەکانی هێزەکانی سووریای دیموکراتدان.

News Code 4746

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha