وڵاتانی ڕۆژئاوایی نایانەوێت لە ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕووبەڕووی هێزەکانی ڕووسیا ببنەوە

بەشی جیهان- دکتۆر ئان سپکهارد لەبارەی هۆکاری زیاتر نەبوونی پاڵپشتیی وڵاتانی ڕۆژئاوایی لە هێزە کوردەکانی سووریا لەبەرامبەر داعشەوە بە کوردپرێسی وت: هیچ یەک لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی نایانەوێت ڕووبەڕووی هێزە ڕووسییەکان ببنەوە کە بەنیازی زیاتر کردنی نفووزی خۆیانن بەرەو ڕۆژهەڵاتی سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانە نووستووەکانی داعش لەم دواییانەدا هێرشەکانیان لە دەرەوە و ناوەوەی کەمپەکانی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا زیاتر کردووە کە بەهۆی ئەو هێرشانەوە ژمارەیێک لە هێزە کوردەکان، ئەندامی تیمەکانی فریاکەوتنی نێونەتەوەیی و ئەندامانی بنەماڵەی داعشەکان گیانیان لەدەست داوە. ئاژانسی هەواڵی کوردپرێسی بەمەبەستی تاوتوێ کردنی ئەم بابەتە لەگەڵ دکتۆر ئان سپکهارد، مامۆستای زانکۆی جۆرج تاون و بەڕێوەبەری سەنتەری نێودەوڵەتیی توێژینەوەکانی توندئاژۆیی، دیمانەیێکی ئەنجام داوە.

دکتۆر ئان سپکهارد لەبارەی مەترسیی هێرشەکانی ئەمدواییەی داعش لە عێراق و سووریا بەتایبەت ئەو هێرشانەی کە بەشێوەی ناوەناوە لە دژی هێزە کوردەکانی ئەم دوو وڵاتە ئەنجامی دەدات بە کوردپرێسی وت: ڕاستە کە داعش قەڵمڕەوی ژێر کونترۆڵی خۆی لەدەست داوە بەڵام مەیلی بۆ بەدەست هێنانەوەی دەسەڵات لەدەست نەداوە.

مامۆستای زانکۆی جۆرج تاون لەبارەی هێرشەکانی ئەم دواییەی شانە نووستووەکانی داعش بۆسەر کەمپی هۆڵ زیاتر وتی: هێرشەکانی ئەم گرووپە بۆسەر کەمپی هۆڵ کە کارمەندانی ناوەندە مەدەنییەکان، هێزەکانی سووریای دیموکرات و ئەندامانی بنەماڵەی داعشەکان دەکاتە ئامانج هەوڵێکە بۆ کونترۆڵ کردنی ئەم کەمپە لەلایەن داعشەوە.

بەڕێوەبەری سەنتەری نێودەوڵەتیی توێژینەوەکانی توندئاژۆیی کە لەساڵی 2014وە جووڵەکانی داعشی بە وردی چادێڕی کردووە باس لە هەوڵی داعش دەکات و بۆ ڕزگار کردنی هێزەکانی خۆی لەناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا و دەڵێت: هەروەها لەم دواییەدا پیلانێکی نهێنیی داعش بۆ هێرش کردنە سەر زیندانێکی ژێر کونترۆڵی هەسەدە پووچەڵ کرایەوە.

دکتۆر ئان سپکهارد دەشڵێت: هەڵمەتەکانی داعش لە عێراق و سووریا هەوڵێکە بۆ مانەوە لەلایەن ئەم گرووپەوە و دەریدەخات کە داعش هێشتا بوونی هەیە و هەوڵیش دەدات بوونی خۆی لە عێراق سووریا بسەلمێنێت.

مامۆستای زانکۆی جۆرج تاون لە وڵامی پرسیارێکدا لەبارەی مکووڕ بوونی ئەمریکا بۆ پشتگیری کردن لە هێزە کوردییەکان لە سووریا و هۆکاری کەم بوونەوەی کەم بوونەوەی چالاکییەکانی هەندێک لە ئەندامانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە سووریاو تەرکیز کردنیان لەسەر عێراق، دەڵێت: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا درێژە دەدات بە پشتگیرییەکانی خۆی لە هێزەکانی سووریای دیموکرات؛ بەڵام هیچ یەک لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی نایانەوێت ڕووبەڕووی ڕووسیا ببنەوە کە هەوڵی پەرەدان بە ئۆپەراسیۆنەکانی خۆی دەدات لە ڕۆژهەڵاتی سووریا. بەم پێیەش ڕەنگە پشتگیری لە کوردەکانی سووریا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش لە دوورەوە درێژەی دەبێت بەڵام لەچاو ڕابردوو کەم دەبێتەوە و لەو ئاستەدا نابێت کە هەسەدە چاوەڕوانیەتی.

News Code 4756

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha