دەرکردنی تورکیا لە عەفرین پێویستی بە ڕێککەوتنی نێونەتەوەییە

بەشی سووریا- ئەندامێکی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان دەڵێت: هەر بەو شێوەیە کە عەفرین بە ڕێککەوتنێکی نێونەتەوەیی داگیر کرا، بۆ ئازاد کردنیشی پێویستی بە ئیرادەیێکی نێونەتەوەییە.

«فەتحوڵڵا حسێنی» ئەندامێکی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە ساڵۆگەڕی هێرشی تورکیا بۆسەر عەفرین و هەڵمەتەکانی ئیدارەی خۆسەر بۆ درەکردنی گرووپە چەکدارەکان لە ناوچەکە و وتی: بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لەبواری سیاسی و دیپلۆماتیکەوە بێدەنگ نییە و لە هەموو کۆڕە نێونەتەوەییەکاندا سکاڵای لەسەر تورکیا تۆمار کردووە. چوار ساڵە کە عەفرین لەلایەن تورکیا و گرووپە تیرۆریستییەکانەوە داگیر کراوە و هەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیا و کوشتن و ئاوارە کردن لەم ناوچەیە زۆر چڕ بووەتەوە.

ناوبراو درێژەی دا: کۆمەڵگای نێونەتەوەیی ئەم هەڵمەتانەی تورکیا دەبینێت بەڵام ئاشکرایە کە دەرکردنی تورکیا لە عەفرین پێویستی ڕێێکەوتانێکی نێونەتەوەییە. هەر بەو شێوەیە کە عەفرین بە ڕێککەوتنێکی نێونەتەوەیی داگیر کرا، بۆ ئازاد کردنیشی پێویستی بە ئیرادەیێکی نێونەتەوەییە.

ئەندامەکەی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان لەبواری سەربازییەوە هێزەکانی ئێمە خەریکی هەوڵدانن. عەفرین نائارامە و ئارامیش نابێتەوە تا ئەو کاتەی تورکیا و تیرۆریستەکان لە عەفرین نەکشێنەوە خەڵک نەگەڕێنەوە سەر خانووەکانی خۆیان.

ناوبراو وتیشی: عەفرین سێهەم کانتۆنی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەرە و بە سێهەم کانتۆنیش دەمێنێتەوە تا ئەو ڕۆژەی دەگەڕێتەوە سەر نەخشەی کۆردستانی سووریا.

فەتحوڵڵا حسێنی ئاشکراشی کرد: هەموو هەفتەیێک و ڕاپۆرتێکی نێونەتەوەیی ئامادە دەکرێت و بۆ هەموو ناوەندە نێونەتەوەییەکان و ناوەندەکانی مافی مرۆڤ لە دونیا دەنێردرێت.

ناوبراو وەبیری هێنایەوە: هەموو هێزەکان دەزانن چی لە عەفرین ڕوودەدات بەڵام هیچ هەڵویستێک نانوێنن و ئیرادەیێک لە ئێستادا بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی سووریا و عەفرین نییە.

News Code 4767

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha