بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان لە بەندەری جیهانی تورکیا تەقییەوە
بەشی تورکیا- ڕۆژی 18-1-2022بۆریی نەوتی هەرێمی کوردستانی بۆ بەندەری جەیهان لە نزیک پارێزگای کاهرەمانمارس تەقیوەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمپانیای بۆتاشی تورکی ڕایگەیاند تەقینەوەکە کاتژمێر 7:30ی ئێوارەی دوێنێ سێشەممە ڕوویداوە و دەشڵێت، "ئاگرەکە وەستنێراوە و تیمەکان سەرقاڵی تەواو کۆنتڕۆڵ کردنی دۆخەکەن".

کۆمپانیاکە زانیاری لەبارەى هۆکاری تەقینەوەکە نەداوە و تەنها نووسیویەتی "بەهۆکارێکی نادیار".

جەختیشی کردووەتەوە کە "بەزووترین کات" بۆرییەکە چاک دەکرێتەوە و گواستنەوەی نەوت دەستپێدەکات.