وەزیری سامانە سروشتییەکانى حكوومه‌تى هه‌رێم: تەقینەوەی بۆریی نەوتی هەرێم بۆ تورکیا بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری سامانە سروشتییەکانى حكوومه‌تى هه‌رێمی کوردستان ڕایگەیاند تەقینەوەی بۆریی نەوتی هەرێم بۆ تورکیا بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كه‌مال ئه‌تروشى وەزیری سامانە سروشتییەکانى حكوومه‌تى هه‌رێم بۆ میدیاكانى پارتى هۆكارى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى ئاشكرا كردوه‌و وتوویه‌تى: "تەقینەوەی بۆریی نەوتی هەرێم بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە".

به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ، تەقینەوەی بۆریه‌ نەوتیه‌كه‌ى هەرێم کە درێژاییەکەی 511 کیلۆمتەرە دوا ڕووداوە لەپچڕانی خستنەڕووی نەوت لەبازاڕە جیهانییەکان ‌و نرخەکانی نەوتی بەرزکردەوە بۆ نزیکەی 90 دۆلار.