مەزڵووم کۆبانێ لە سەر هێرشەکەی سەر ئیمارات  هاتە دەنگ
بەشی سووریا- فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەڵێت هێرشەکەی سەر ئیمارات هەڕەشەیە بۆسەر ئاسایش و ئارامی ناوچەکە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵووم کۆبانێ فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لەپەیامێکدا باسی لەوە کردووە، بەئامانج گرتنی ناوچەی دانیشتوان لە وڵاتی ئیمارات لەرێگەی درۆنەوە، هەڕەشەیە بۆسەر ئاسایش و ئارامیی ناوچەکە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش كردووە: "جەخت دەکەینەوە لەسەر هاوسۆزی و وەستانەوە لەگەڵ ئیمارات، لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی رووبەڕووی وڵاتەکەیان بووەتەوە. پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی ئەوانەش دەکەین کە لە رووداوەکەدا کوژراون، هەروەها داوای هەرچی زو چاکبوونەوەی بریندارەکانیش دەکەین".