ئەمریکا ڕۆڵی هەیە لەو قەیرانەی ئابوورییەی ڕووبەڕووی ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا بووتەوە

بەشی جیهان- دوو شرۆڤەکاری پرسی کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەمریکا بە خەتابار دەزانن لەو قەیرانە ئابوورەیەی تووشی ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا بووەتەو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئێلیزا مارکووس و ننیکۆلاس هارس بڕوایان وایە ئەمریکا لە حاڵێکدا کە دەیتوانی ڕێگری بکات لە خراپ بوونی دۆخی ئابووریی ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا لەمبارەوە هەوڵێکی ئەوتۆی نەداوە.

ئێلیزا مارکووس لەیارەی هۆکارەکانی قەیراناوی بوونی ئابووری ئیدارەی خۆسەری باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کە لەژێر کونترۆڵی کودەکاندایە لە لاپەڕەی توویتەری خۆیدا دەنووسێت: ئەمریکا دەیتوانی لەو ڕووداوانەدا کە تووشی ناوچەکانی ژێر کونترۆڵی کوردەکان بووەتەوە دەستورەدان بکات بەڵام لەمبارەوە خەمسارد بوو و بۆیە ئیدارەی بادین خەتاباری ئەو دۆخە ئابووریەن کە ئێستا لە ناوچە کوردنشینەکاندا هەیە.

هەروەها نیکۆلاس هراس شرۆڤەکاری پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاکاری تیمەکەی بایدن لەناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا خراپتر دەزانێت لە ئەدای دەسەڵاتەکەی ترەمپ. ناوبراو لە لاپەڕەی توویتەری خۆیدا دەنووسێت بۆ ئێمەیان وتووە کە تیمەکەی بایدن کاری زیاتری کردووە بۆ داڕووخانی کۆمەڵایەتی و ئابووریی ناوچەکانی باکووری سووریا بەڵام لە ڕاستیدا بەو شێوە نەبووە.

ناوبراو هۆشداریی داوە کە ئیدارەی خۆسەر لاناوخۆیەوە خەریکی داڕمانە بەڵام تیمەکەی بایدن تەنها چاو لەم ڕووداوە دەکات و هیچ هەنگاوێکی بۆ هەڵناگرێت.

News Code 4776

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha