ئەردۆغان سەلماندی کە PKK هەمیشە لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە کونترۆڵ دەکرێت

بەشی تورکیا- لوند گولتەکین ڕۆژنامەنووسی کورد، وتەکانی ئەمدواییەی ئەردۆغان بە بەڵگەیێک وەسف دەکات بۆ سەلماندنی ئەوەی کە پەکەکە دائیم لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە کونترۆڵ دەکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لوند گولتەکین ڕۆژنامەنووسی کورد و شرۆڤەکاری سیاسی کاردانەوەی بۆ وتەکانی ئەمدواییەی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا نیشان داو و دەڵێت: ئەم وتانەی ئەردۆغان هەوڵێکە بۆ کردنەوەی ڕێگایێک بۆ دانوستان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان و دەشڵێت ئەردۆغان بۆ شکستی پارتی دیموکراتی گەلان (HDP) ئامادەیە لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) هاوکاری بکات.

شایانی باسە هەفتەی ڕابردوو ئەردۆغان لە وتەکانیدا ئیدیعای ئەوەی کرد کە پەیوەندی لەنێوان هەدەپە و پەکەکە هەیە و ئۆجەلان سەرکردەی پەکەکە هەقی بەسەر دەمیرتاشەوە هەیە.

لوند گولتەکین لە کاردانەوەیێکدا بۆ ئەم وتانەی سەرۆککۆماری تورکیا، لە بەرنامەی ڕاستەوخۆی «دوو ڕوانگە»ی کەناڵی خەڵک تی ڤی وتی: سەلاحەدین دەمیرتاش بەتۆمەتی ئەندامێتیی پەکەکە دادگای کرا و خرایە زیندانەوە. ئەردۆغان شەو و ڕۆژ هەدەپەع تۆمەتبار دەکات بە هاوکاری کردنی پکەکە. بەڵام خۆی لە بەرنامەی ڕاستەوخۆدا بەبۆنەی ئەوەی کە دەمیرتاش لە پەکەکە دوور کەوتۆتەوە وەکوو گوتەبێژی پەکەکە کار دەکات و پەیمان بۆ ئۆجەلان دەنێرێت.

لوند گولتەکین ئاماژەشی دا بە دوو ڕێیانی چارەسەر کردنی پرسی کورد لە تورکیا کە یەکیان ڕێگای هەدەپە-ە و لە ڕێگای ئاشتیەوەیە و دووهەمیش ڕێگای پەکەکە-یە کە ڕێگای چەک و توندئاژۆیە و وتی: «ئێمە هەدەپە-مان دەوێت تا پرسی کورد لە ڕێگای سیاسیەوە چارەسەر بکرێت تاکوو توندئاژۆیی پەکەکە دوور بخەینەوە. بەڵام سەرۆکی تورکیا بۆ سڕینەوەی هەدەپە لایەنگری لە پەکەکە دەکات.»

لوند گولتەکین لایەنگران و دەنگدەرانی ئەکەپە-ی کردە بەردەنگ و وتی: پەکەکە هەمیشە لەژێر کونترۆڵی حکوومەتی تورکیا جووڵاوەتەوە و ئەردۆغان جارێکی دیکە ئەم بابەتەی سەلماند.

ناوبراو دەشڵێت: حکوومەتی تورکیا ئەگەر ویستبای تا ئێستا پەکەکە-ی بنبڕ کردبوو، PKK بوونی هەیە چوون حکوومەتی تورکیا ئەوەی دەوێت بۆ ئەوەی هەر کات ویستی بەکاری بهێنێت و ئێستاش کەڵک لە پەکەکە وەردەگرێت بۆ کونترۆڵ کردنی سیاسەتی کوردی.حکوومەتی تورکیا لەم ڕێگایەوە سیاسەتی ڕەوای کوردی دەخاتە ژێر پێ تەنانەت ئەگەر نرخەکەشی سەرکەوتنی پەکەکە بێت.

News Code 4780

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha