فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق لەبارەى هێرش کردنە سەر نووسینگەى شاخەوان عەبدوڵا بەیاننانەیێکی بڵاو کردەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یەکێتىی نیشتیمانىی کوردستان ئیدانەى هێرشکردنە سەر نووسینگەى جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراقى کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەى راگەیاندنى سەرۆکى فراکسیۆنى یەکێتى لەپەرلەمانى عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئیدانەى هێرشەکانى ئەمدواییەى کردووە بۆ سەر بارەگاى هەندێک لە حزب و نێردە دیبلۆماسییەکان، لەگەڵ هێرشەکەى سەر نوسینگەى شاخەوان عەبدوڵا جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق لە کەرکووک.

ئاماژەى بەوەش کردووە، ئەو هێرشانە زیان بە پڕۆسەى سیاسی و دیموکراسی دەگەیەنێت.

ئێوارەى چوارشەممە لەگەڕەکى رەحیماواى کەرکووک نارنجۆک فڕێدرایە نووسینگەى شاخەوان عەبدوڵا جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق و هێرشەکە زیانى گیانىی لێنەکەوتووەتەوە.

لاى خۆیەوە، شاخەوان عەبدولا رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان گەیشتونەتە شوێنەکە و لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە دەکەن.