داگیر کرانی عەفرین، ئەنجامی سیاسەتەکانی PYD و PKK بوو

بەشی سووریا- ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی یەکێتیی کوردستانی سووریا (P.Y.K.S) دەڵێت: لە ئێستادا کوردستانی سووریا لە بارودۆخێکی سەختدایە و ئازادیی عەفرین و سەرێکانی و گرێ سپی لەژێر دەستی تورکیا تەنها لەڕێگای یەکڕیزیی ناوماڵی کوردەوە دەستەبەر دەکرێت.

هەواڵ عیسا ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی یەکێتیی کوردستانی سووریا (P.Y.K.S) لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە چوارەمین ساڵی داگیر کردنی عەفرین لەلایەن تورکیا وگرووپە میلیشیاکانەوە و ڕایگەیاند: بەرلە هەموو شتێک کورد دەبێت لە ناو خۆیدا ڕێککەوێت تا بە پشتگیریی کۆمەڵگای جیهانی و گوشار خستنە سەر تورکیا ئەو وڵاتە و گرووپە چەکدارەکان ناچار بە چۆڵکردنی عەفرین بکەن.

ناوبراو درێژەی دا: کوردەکان لە بارودۆخێکی دژواردان و نەک هەر لە عەفرین و ناوچە داگیر کراوەکاندا بەڵکوو لەناوچەکانی ژێر کونترۆڵی ئیدارەی خۆسەریشدا دۆخێکی سەختیان هەیە.

ناوبراو وتیشی سیاسەتەکانی پەیەدە و پەکەکە بووەتە هۆی ئەوەی تا کوردستانی سووریا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە بوونی کورد چۆڵ بکرێت. ئێمە هیوادار بووین گفتوگۆی کوردی-کوردی دۆخێک فەراهەم بکات تا ببێتە هۆی یەکگرتنی ناوخۆیی کوردەکان لە سووریا بەڵام پاش بە بنبەست گەیشتنی دانوستانەکان گوشارەکانی پەیەدە و ئاگردانی نووسینگەکانی ئەنجومەنی نیشتمانی و ئەشکەنجەی لایەنگرانی ئەنەکەسە زیاتر بوویەوە.

ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی یەکێتیی کوردستانی سووریا (P.Y.K.S) ئاشکراشی کرد چەند ڕۆپز پێش ئێستا ڕۆژنامەنووسێک بە ناوی ژیندار بەرکات ئەشکەنجە کرا و لە چەند کیلۆمەتریی حەسەکە بە برینی قووڵەوە جێهێڵدرا بوو. کوردستانی سووریا لە قۆناخێکی زۆر دژواردایە و کڕینی بژیوی ژیان لەوان نان و نەوت و شەکەر و گۆشت زۆر دژوار بووەتەوە.

هەواڵ عیسا جەختی کردەوە: ئەمانەش هەموو ئەنجامی سیاسەتەکانی پەیەدە-یە کە بەشێکن لە پەکەکە و داگیر کرانی عەفرین و سەرێکانی و گرێ سپی ئەنجامی ئەو بیانووەیە کە پەکەکە داویەتە دەستی تورکیاوە.

News Code 4786

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha