ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد خۆی نەکاتە دارەدەستی تورکیا

بەشی سووریا- بەرپرسێکی سیاسی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا دەڵێت: ژمارەیێک لە ڕەوتە کوردییەکان لەناو ئەنەکەسە بوونەتە دارەدەستی تورکیا.

بەرپرسێکی سیاسی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا کە نەویست ناوی بدرکێندرێت و لە کوردستانی عێراق جێگیرە لەبارەی وتەکانی بەرپرسێکی ئەنەکەسە کە وتبووری پەیەدە و پەکەکە هۆکاری دەستدرێژیی تورکیان بۆسەر کوردستانی سووریا، وتی: لە کوردستانی سووریا بیست و پێنج حزبی سیاسی پێکەوە بەڕێوەبەریی ئیدارەی خۆسەریان بەدەستەوە گرتووە و توانییانە مودێلێکی سیاسی پێک بێنن و لە بەرامبەر تیرۆریستەکان بەرگریی لە خەڵکەکەیان بکەن.

ناوبراو زیادی کرد: ساڵی 2012 بەرەی نوسرە بەهەموو هێزەکانییەوە هێرشی کردە سەر سەرێکانی و دەیویست کوردستانی سووریا داگیر بکا. بەرەی نوسرە لە کوێوە هاتە ناو سەرێکانی؟ مەگەر لە تورکیاوە و بە کەرەستەی تورکیا نەهاتە ناو خاکی سووریا و ئەمڕۆش ئەنجومەنی نیشتمانی هاوپەیمانی تورکیایە.

ئەم بەرپرسە سیاسییە جەختی کردەوە: مەگەر بەشێک لەم کەسانە ئێستا لە توککیا نین و بەشێک لە ئەخوانولموسلمین و بەرەی نوسرە نین؟ بۆچی ناگەڕێنەوە کوردستانی سووریا و بەرگری لە خەڵکەکەیان ناکەن و بوونەتە هاوپەیمانی داگیرکەران.

ناوبراو وتیشی ئەمانە ڕەخنە لە پەکەکە دەگرن کە بۆچی لە کوردستانی سووریا شەڕی کردووە. ڕاستە کە ژمارەیێک لە هێزەکانی پەکەکە بۆ شەڕی داعش و بەرەی نوسرە هاتنە کوردستانی سووریا، بەڵام کوردانی سووریا خۆیان خاوەنی لقی سەربازیی سەربەخۆن و یەکینەکانی پاراستنی گەل و یەکینەکانی پاراستنی ژنانیان پێک هێناوە.

ئەم سیاسەتوانە کوردەی سووریا وتیشی: ئەمە پروپاگندای تورکیایە و بەشێک لە حزبەکانی ناو ئەنەکەسە بوونەتە دارەدەستی تورکیا. ژمارەیێک لە وڵاتپەراستانی ئەنەکەسە هەر گیز ئەم باسانە ناکەن بەڵام هەندێکیان بوونەتە ئامێری دەستی تورکیا.

News Code 4795

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha