ئەمڕۆ 5 تووشبووی کۆرۆنا لە عێراق گیانیان لە دەیت دا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا لەپارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان 7155 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی تەندروستی عێراق لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەدوێنێوە 7155 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون کە زۆرترین ژمارەیان لە بەغدا بوون و 5 تووشبووش بەهۆی پەتاکەوە مردوون.

ئەوەش هاتووە، لەو ماوەیەدا 1995 تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.