نە عەین عیسا و نە هیچ ناوچەیێکی دیکە ڕادەستی حکوومەتی ناوەندی ناکەین

بەشی سووریا- ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حزبی دیموکراتی کوردی سووریا (P.D.K.S) پاراستنی دەسکەوتەکانی بەڕێوەبەریی خۆسەر پرسی سەرەکییە بۆ ئیمە و هەسەدە بە هیچ لەونێک نە عەین عیسا و نە هیچ ناوچەیێکی دیکە ڕادەستی حکوومەتی ناوەندی ناکات.

«گەلۆ عیسا» ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حزبی دیموکراتی کوردی سووریا (P.D.K.S) لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە هێرشی گرووپەکانی سەر بە تورکیا بۆسەر عەین عیسا و ڕایگەیاند: ئەو هێرشانەی کە ئەمڕۆ دەکرێتە سەر عەین عیسا لەژێر ئاڵای ڕێککەوتنی ڕووسیا و تورکیادا ئەنجام دەدرێت.

ناوبراو درێژەی دا: ڕووسیا دەیهەوێت لەڕێگای تورکیاوە گوشار لەسەر کوردستانی سووریا دروست بکات تاکوو هێرەکانی سووریای دیموکارت عەین عیسا و ناوچەکانی دیکە ڕادەستی حکوومەتی ناوەندیی سووریا بکەن.

گەلۆ عیسا دەڵێت: پاراستنی دەسکەوتەکانی بەڕێوەبەریی خۆسەر پرسی سەرەکییە بۆ ئیمە و هەسەدە بە هیچ لەونێک نە عەین عیسا و نە هیچ ناوچەیێکی دیکە ڕادەستی حکوومەتی ناوەندی ناکات.

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حزبی دیموکراتی کوردی سووریا (P.D.K.S)ئاماژەی دا بە ئامانجی لایەنەکان لە هێرش کردنە سەر عەین عیسا و ڕایگەیاند: ڕووسیا و تورکیا دەیانەوێت پێش دەسپێکردنی دەسەڵاتی سەرۆکی نوێی ئەمریکا هەوڵەکانیا چڕ بکەنەوە و عەین عیسا داگیر بکەن.

ناوبراو جەختی کردەوە: پێشتریش لەنێوان ئەمریکا و تورکیا و هەروەها ڕووسیا و تورکیا ڕێککەوتنێک کرابوو لەسەر ئەوەی کە تورکەکان نەتوانن ڕێگای نێونەتەوەیی حەلەب (M4) تێپەڕێنن، بەڵام ئەوەی کە ڕوون و ئاشکرایە تورکیا لە سێبەری بێدەنگیی ڕووسیادا هێرشەکانی دەست پێکردۆتەوە.

گەلۆ عیسا وەبیری هێنایەوە: چەندین ڕۆژە هێرشەکان دەستی پێکردووە و گرووپەکانی سەربە تورکیا نەیانتوانیوە تەنانەت هەنگاوێکیش پێشڕەوی بکەن و هەموو ڕۆژێک ژمارەیێکیان لێ دەکوژرێت. هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕێگایان لە پێشڕەوەیی ئەو هێزانە داخستووە.

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حزبی دیموکراتی کوردی سووریا (P.D.K.S)لەبارەی خەڵە چاودێڕییەکانی ڕووسیا لە عەین عیسا وتی: بنکەکانی چاودێڕیی ڕووسیا بێ مانا ماونەتەوە و هیچ ڕۆڵێک ناگێڕن. ڕووسیا بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی ڕێگایێکی خراپی گرتۆتە پێش.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 481

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha