ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ دوایین ئاماری کوژراوانی هێرشەکەی سەر گرتووخانەی حەسەکە بڵاو دەکاتەوە

بەشی سووریا- ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات و چەکدارانی داعش لە بەندیخانەی غوێران بەردەوامە و ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ دوایین ئاماری کوژراوانی هێرشەکەی بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی ڕووبەڕوبوونەوەکانی بەندیخانەی سناعە لە گەڕەکی گویرانی حەسەکە لە کوردستانی سووریا بۆ 102 کەس زیادیان کردووە.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ هەروەها بڵاوی کردەوە بەهۆی ئەم پێکدادانانەشەوە ئەمریکا هێزی زیاتری ڕەوانەی ناوچەکانی دەوروبەری بەندیخانەکە کردووە.

تا ئێستا لانی کەم 102 کەس گیانیان لەدەست داوە، کە 61 کەسیان لە چەکدارانی داعش بوون و 34 کەسیش لەناو هێزەکانی سووریای دیموکرات گیانیان لەدەست داوە، جگە لەوانیش حەوت هاوڵاتی مەدەنی بوونەتە قوربانی.

لە ڕۆژی پێنجشەممەوە ڕووبەڕوبوونەوەی توند لەنێوان چەکدارانی داعش و هێزەکانی سووریای دیموکرات لە حەسەکە و بەدیاریکراوی لە بەندیخانەی گویران کە گەورەترین بەندیخانەی چەکدارانی داعشە، دەستیپێکردووە و تا ئێستا بەردەوامی هەیە.

News Code 4817

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha