هەرێمی کوردستان و لوبنان گەشە بە پەیوەندییەکانیان دەدەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە دیداری نێوان سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دادوەر هنری خوری وەزیری دادی لوبنان باسی هاوکاریی و پەیوەندیی دوولایەنە کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی راگەیاندنی مەسروور بارزانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر پێشوازیی لە دادوەر هنری خوری وەزیری دادی لوبنان و شاندێکی یاوەری کرد کە لە سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ريى لوبنان و ياريده‌ده‌ر‌ى ئه‌منيدارى گشتيى كۆمكارى عه‌ره‌بى پێکهاتبوو.

ئەوەش هاتووە، لەکۆبوونەوەیەکدا سەرۆکی حکوومەت وێڕای ئاماژەدان بە ڕۆڵی گرنگیی دەسەڵاتیی دادوەریی لە هەرێمی کوردستان کە دەسەڵاتێکی سەربەخۆیە، ئامادەیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ بەهێزکردنی هاریکاریی و هەماهەنگیی لە گەڵ دەسەڵاتی دادوەریی لوبنان دەربڕی.

لەراگەیەنراوەکەدا هاتووە، شاندەکەی لوبنان جەختیان لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و لوبنان لەبوارە جیاجیاکان کردەوە ،بەتایبەتی برەودان بە هەماهەنگیی لە بواری دەسەڵاتی دادوەریی و سوود وەرگرتن لە شارەزایی و ئەزموونەکانی یەکتر کردەوە.