پەرتەو کرماشانی شاعیری دیاری کورد کۆچی دوایی کرد
بەشی کرماشان- پەرتەو کرماشانی شاعیری ناودار و دیاری کورد لە تەمەنی 90 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی ئەشرەف نەوبەتی بەنازناوی پەرتەو کرماشانی لەدایکبووی 6ی ڕەزبەری 1310 لە کرماشانە.

ئەم شاعرە بەناوبانگەی کورد بە هەر دوو زمانی فارسی و کوردی شیعری مانا و جوانی هەیە و زۆرینەی شیعرەکانی لەسەر زاری خەڵکە.