سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی ئیمارات دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی بەرەو میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی - ئیمارات بەڕێکەوت.

کوردپرێس: بەپێی راگەیێندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە سەردانەکەیدا مەسروور بارزانی لەگەڵ شێخ محەممەد بن زاید ئال نەهیان،  جێنشینی ئەبووزەبی و جێگری فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکان و شێخ عەبدوڵڵا بن زاید ئال نەهیان، وەزیری دەرەوە و بەرپرسانی باڵای ئیمارات کۆ دەبێتەوە.

لە راگەیێندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: "لە دیداری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی باڵای ئیماراتدا، گفتوگۆ دەربارەی گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە، دەرفەتەکانی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لە ئیمارات و پتەو کردنی میکانیزمەکانی هەماهەنگیی و هاریکاری لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دەکرێت".