وڵاتانی ڕۆژئاوایی پاڵنەر بوون لەدووبارە گەڕانەوەی داعش بۆ کوردستانی سووریا

بەشی جیهان- ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانیی لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، هێرشی داعش بۆسەر گرتووخانەی سناعە لە گەڕەکی غوێرانی شاری حەسەکە پەڵەیەکەی شەرمەزاریییە بەناوچەوانی وڵاتانی ڕۆژئاواوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەبەشێکی ڕاپۆرتەکەی تایمزدا هاتووە، "لەوەتەی داعش بەزێنراوە، گرتووخانەکانی کوردستانی سووریا جمەیان دێت‌ و هەزاران تیرۆریستیان لەخۆگرتووە، بەشێوەیەک هێشتا نزیکەی 12 هەزار تیرۆریست لەزیندانەکانی ژێر دەستی هێزەکانی سووریای دیموکراتدان، جگ ەلەوەی 70 هەزار ژن ‌و منداڵی ئەو جیهادیستانە لەکه‌مپی ئاوارەکاندان‌ و لەلایەن هەسەدەوە پاسەوانیان دەکرێت".

ڕۆژنامەکە هەروەک دەڵێت: "لەماوەی ڕابردوودا بەریتانیا و وڵاتە ئەورووپیه‌كان پشتی خۆیان لە بابەتەکە هەڵکرد و ئامادە نەبوون ڕێگە بەتیرۆریستەکان ‌و هاوسەر و خێزانەکانیان بدەن بۆ وڵاتەکانی خۆیان بگەڕێنەوە و لەوێ دادگایی بکرێن".

ئەوەش هاتووە، "ترەمپ لە کۆتاییەکانی ساڵی 2019 ڕۆڵێکی گەورەی هەبوو لەگەڕانەوەی داعش، ئەویش کاتێک نیوەی هێزە وشکانییە کەمەکەی کە نزیکەی 2000 سەرباز دەبوو کشاندەوە، لەکاتێکدا ئەو هێزانە یارمەتیدەربوون لە پاراستنی ئەو ناوچانەی لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌)دان".

ڕۆژنامە بەریتانییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، حکوومەتی وڵاتە ڕۆژئاواییەکان دەڵێن، ئیدارەی خۆسەر لەلایەن ڕژێمی بەشار ئەسەدەوە دانی پێدا نەنراوە، هەروەک لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانیشەوە دانپێدانراو نییە، ئەمەش وادەکات بەشێوەیەکی یاسایی نەتوانن مامەڵەی ڕادەستکردنی تاوانبارانی لەگەڵدا بکەن.

تایمز دەڵێت: "لەبەر هۆکاری جۆراوجۆری دیبلۆماتیی، هیچ لایەک نایەوێت ئەو ڕاستییە قبووڵ بکات کە سووریا ئێستا بۆچەند بەشێک دابەش کراوە و ڕۆژهەڵاتی سووریاش بەشێکە لەو وڵاتە، لەجیاتی ئەوە و لەبەر هۆکاری جیۆسیاسیی تایبەت بەخۆیان، ئەو وڵاتانەی کۆنترۆڵی ئەنجومەنی ئاسایشیان کردووە، دڵخۆشن بەوەی ئەو كه‌لێنه‌ یاسایی ‌و ئەمنیی‌ و ئاکارییەی پەیوەستە بەناوچە کوردییەکانی کوردستانی سووریا هەر گەورەتربێت".

News Code 4840

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha