بە نێوەندگریی ڕووسیا، کورد دەبێت لەگەڵ دیمەشق ڕێککەوێت

بەشی جیهان- دکتۆر سپایریدون پلاکۆداس بە ئاژانسی هەواڵی کوردپرێسی وت: دێر یان زوو ئەمریکا سووریا چۆڵ دەکات و کورد دەبێت بە نێوەندگیریی ڕووسیا لەگەڵ دیمەشق ڕێککەوێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کوردانی سووریا پاش چڕبوونەوەی بۆردوومانە ئاسمانییەکانی تورکیا و زیاتر بوونی پەلامارەکانی داعش لە ناوچەی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕووبەڕووی دۆخێکی سەخت بوونەتەوە. هێرشەکەی ئەمدواییەی داعش بۆ سەر گرتووخانەی چەکدارانی ئەو گرووپە لە شاری حەسەکە دەرخەری پێگەی لاوازی ناوچەکەیە.

بێدەنگیی ڕووسیا و ئەمریکا لەبەرامبەر هێرشەکانی تورکیا بۆسەر کوردەکانی سووریا

دکتۆر سپایریدون پلاکۆداس لەبارەی هۆکارەکانی بێدەنگیی ڕووسیا و ئەمریکا هەمبەر چڕبوونەوەی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا لەدژی کوردەکانی سووریا بە ئاژانسی کوردپرێس، وتی: لە ڕاستیدا تورکیا و هاوپەیمانە سەربزیوەکانی ئەم وڵاتە لە سووریا بەردەوامن لە هێرش کردن بۆسەر هێزەکانی سووریای دیموکرات لە ڕێگای M4 لە باکووری سووریا. بۆچی؟ چوون هەم ڕووسیا و هەم ئەمریکا ئەم چەشنە هێرشانە لەبەر بەرژەوەندیی خۆیان قبووڵ دەکەن.

ناوبراو وتیشی: ئەمریکا پاش ئۆپەراسیۆنی "کانیی ئاشتی"ی تورکیا لە ساڵی 2019 سنووری نێوان سووریا و تورکیای بەرەو بەرەو کێڵگە نەوتییەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا پاشەکشێی کرد. بۆیەش ئەم وڵاتانە مەیلی ئەوەیان نییە بەرگری لە کورد بکەن هەمبەر هێرشەکانی تورکیا.

مامۆستای ئاکادێمیی رێبدان لەبارەی خەمساردیی ڕووسیا هەمبەر هێرشەکانی تورکیا بۆسەر کوردەکان وتی: لەلایێکی دیکەوە ڕووسیا بەپێی یاریی «پۆلیسی باش، پۆلیسی خراپ» ڕازیە لە هێرشەکانی تورکیا لەدژی کوردەکان. هەر کاتێک کوردەکانی سووریا مەرجەکانی مۆسکۆ-دیمەش بۆ دانوستانەکان ڕەت دەکەنەوە ئەوان مۆڵەت بە تورکیا و سەربزیوانی عەرەب دەدەن هێرش بکەنە سەر ڕۆژئاوا. ئەمەش پاڕانەوەی کوردەکانی لێدەکەوێتەوە لە ڕووسیا بۆ دەستوەردان و گەڕانەوە بۆسەر مێزی دانوستان.

کێ دەتوانێت تورکیا لە سووریا دەربکات؟

دکتۆر سپایریدون پلاکۆداس ئاماژەی دا بە زاڵ بوونی سەربازی و ئابووریی تورکیا بەسەر تورکیادا و هاوبەشبوونی بەرژەوەندییەکانی ئەم دوو وڵاتە لە سووریا و جەختی کردەوە ڕووسیا دەتوانێت تورکیا لە باکووری سووریا دەربکات. ناوبراو زیادی کرد: لە باری تیۆریەوە بەپێی ناهاوسەنگیی هێز لەنێوان تورکیا و ڕووسیا مۆسکۆ دەتوانێت تورکیا لە سووریا دەربکات. بەم حاڵەشەوە ڕووسیا مەیلی ئەوەی نییە لەمە زیاتر بچێتە ناو قەیرانی سووریا. ڕووسیا بەدوای ئەوەدایە کە قەیرانەکان لەگەڵ تورکیا چارەسەر بکات کە بەو پێیەش ئەنقەرە بە ڕێککەوتنی ژمارە 2ی ئادانا لەبەرامبەر بەڵێنەکانی دیمەشق و مۆسکۆ لەبارەی چارەنووسی ئۆپۆزیسیۆن لە ئیدلیب، عەفرین و ئەعزاز؛ مەیل بە جیایخوازیی کوردەکان قبووڵ بکات.

مامۆستاکەی زانکۆی ڕێبدان لەبارەی تەنگەژەکانی تورکیا لە سووریا لە کوردپرێسی وت: دەبێت ئاماژەیش بەمە بکەین کە لە ئێستادا سووریا خاڵی لاوازی تورکیایە چوونکە ئەنقەرە ناتوانێت ئەم ناوچانەی سووریا بەهۆی تێچووی سەربازی، ئابووری، دیپلۆماسی و تەنانەت سیاسی داگیر بکات. تورکیا هەروەها دەیهەوێت تا ئەو کاتە خۆی سەرقاڵی پرسی سووریا بکات کە بتوانێت ئەم بابەتە وەکوو بەڵگەی سەرکەوتنی خۆی بە خەڵکەکەی نیشان بدا.

ناوبراو باسی لە ئەگەری پێکدادانی هێزەکانی تورکیا سووریا لە ناو خاکی سووریا کرد بەڵام جەختی کردەوە ئەگەری شەڕێکی گەورە لەنێوان ئەم دوو وڵاتە وەکوو ئەوەی لە سەرەتاکانی 2020 ڕوویدا لە ئارادایە بەڵام لە ئێستادا ڕوودانی ئەم شەڕە ئەستەمە.

دوورنواڕی ڕێککەوتنی نێوان کوردەکان و دیمەشق

دکتۆر سپایریدون پلاکۆداس بە کوردانی سووریای ڕادەسپێرێت کە لەگەڵ دیمەشق بسازن. ناوبراو زیادی کرد: بەڕای من کوردەکان دەبێت بە نێوەندگیریی ڕووسیا لەگەڵ دیمەشق ڕێککەون.

دکتۆر سپایریدون پلاکۆداس لەبارەی هۆکاری ڕاسپاردەکەی خۆی وتی: ئیدارەی بایدن بە ڕوونی مەیلی خۆی نیشان داوە بە داخستنی بەرەی عێراق و ئەفغانستان تاکوو تەرکیز بکاتە سەر چین. بۆیە ئەمریکا دێر یان زوو بەتەواوێتی سووریا چۆڵ دەکات و بەم پێیەش پێویستە کوردەکان لەگەڵ ئەسەد بسازن.

News Code 4843

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha